خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- ئەمڕۆ دووشەممە، لە گەڕی هه‌شته‌می خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ تۆپی پێ، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی یانەی دیالە و نەورۆزیش میوانداریی یانەی ئه‌مانه‌ی به‌غدا دەکات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سبه‌ی سێشەممە، یانەی دهۆك لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانه‌ی نه‌جه‌ف دەکات، لە دوایین یاریی یانە کوردستانییەکانیش، شه‌ممه‌ی داهاتوو زاخۆ لە ده‌ره‌وه‌ی یاریگەی خۆی به‌رامبه‌ر گه‌ڕمه یاری دەکات.
یانەی هەولێر ئەرکی ئاسان نییە
ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر(6:30) یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی یانەی دیالە، باسم قاسمی راهێنەر لە ئێستادا له دۆخێکی باشدایە، شه‌ش یاریی رابردوو له سه‌ریه‌ك بردنەوەی تۆمار کردووە، بۆیە تا ڕادەیەك بەبێ فشار یاری دەکات، سەرجەم یاریزانەکانی بۆ ئەم یارییە ئامادەن.
یانه‌ی هه‌ولێر بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە دوای 7 یاری، لە خانەی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دایه و پێشه‌نگی گرتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌م یارییه بباته‌وه، كۆی خاڵه‌كانی ده‌بێته 22 خاڵ و هه‌ر له پێشه‌نگی یانه‌كان ده‌مێنێته‌وه.
یانەی نەورۆز میوانداریی ئه‌مانه‌ی به‌غدا دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر (6:30)، یانه‌ی نه‌ورۆز لە یاریگەی خۆی له شاری سلێمانی میوانداریی یانەی ئه‌مانه‌ی به‌غدا دەکات، نەورۆز ئه‌م وه‌رزه به دۆخێكی خراپ تێده‌په‌رێت و له كۆی 7 یاری ته‌نها 3 خاڵی كۆكردۆته‌وه و له خانه‌ی 18ه‌ی خوله‌كه‌دایه.
خشته‌ی یارییه‌كانی دیكه به‌مشێوه ده‌بێت:
دووشه‌ممه:
مووسڵ- نه‌فتی میسان
كه‌رخ- غه‌راف
سێشه‌ممه:
كاره‌با- قاسم
نه‌فت- قوه‌ی جه‌وییه
هه‌ینی:
ته‌ڵه‌به- شوڕته
شه‌ممه:
گه‌رمه- زاخۆ