(هه‌ر ده‌ستكه‌وت و میدالیایه‌ك به‌ده‌ستده‌هێنم، ڕاسته‌وخۆ دایك و باوكم بیردێته‌وه كه چه‌ند پاڵپشتیم ده‌كه‌ن) ئه‌مه لێدوانی ئەلێکس ئیالا خانمه ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی فلپینه، دوای ئەوەی میدالیای زێڕی لە یارییەکانی تێنسی تاکەکەسی ئافرەتان لە 33هەمین یارییەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە تایلەند بەدەستهێنا، ئه‌لیكس له ئه‌كاونتی خۆی له X ئه‌و چه‌ند وشه‌یه‌ی وه‌ك ده‌ربڕینی خۆشیی خۆی بۆ بردنه‌وه‌ی میدالیای زێڕ، ڕیزكرد و میدالیا زێڕه‌كه‌شی پێشكه‌شی دایك و باوكی كرد.