خەبات: ساسان دەروێش:- لە چوارچێوەی چالاكییەكانیدا، پەیمانگای پێگەیاندنی كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، سیمینارێكی بە ناونیشانی (پارتی و ڕکابەرەکانی) بۆ سەڵام عەبدوڵڵا، سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات لە شاری هەولێر ساز كرد. لەلایەن هەڤاڵ قادر قەچاغ، بەرپرسی پەیمانگە و هەڤاڵ بەسام عەلی یاریدەدری پەیمانگە و دەستەی کارگێڕی و قوتابیانی خولی بیستەم پێشوازی و بەخێرهاتنیان لە سەلام عەبدوڵڵا، سهرنووسهری خهبات کرد، سەرەتا بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد، پاشان لەلایەن کاڵێ فەقێ وسو بەڕێوەبەری خولی بیستەم باس لە کورتەیەک لە وێستگەکانی ژیانی کار و خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگایەتی و زیندان و بەرهەمە چاپکراوەکانی سەلام عهبدوڵڵا بە قوتابیان ئاشنا کرد.
لە سەرەتای سیمینارەکەیدا سەلام عەبدوڵڵا، کورتەیەک لە مێژووی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستانی باس کرد، لە هەمبەر ئەو ئامانجەی بۆی تێکۆشاوە و تائێستاش بۆی تێدەکۆشێت، دواتر ئاماژەی بە حزبە سیاسییەکانی کوردستان کرد کە دەیانەوێت تەنیا بەقسە ڕکابەری پارتی دیموکراتی کوردستان بکەن، کە ئەفسانەی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیی خەڵک لە دەستبەرکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبین لە هەموو کایەکانی ژیاندا، حزبە بچووکەکان لە هەڵبژاردنەکاندا لە کەمی دەنگ دەریان و سزادانی خەڵک بەدڵنیاییەوە هەریەک جارە و هاوشێوەی ئەوانیتر نامێنن یاخود هەر بەشداری کایەی سیاسییان نامێنێت.
هەروەها گوتیشی: لێرەدا ئەگەر سەیرێک بکەین و پرسیار لە خۆمان بکەین، بۆچی ئەم لایەنە سیاسییە بچووکانە دژی پارتین و ڕکابەری دەکەن، بەدڵنیاییەوە ئەگەر ڕکابەری پارتی بن، واتا دژی سەربەخۆیی و نەتەوەیین و دژن بە مافەکانی گەلی کوردن کە بەدڵنیاییەوە پارتی ماف بۆ میللەتی دەسەنێت نەک داوای بکات، چونکە هەمیشە دەگوترێ ماف دەسەنرێت نادرێت، خەڵکی کوردستانیش هۆشیارن لەم خزمەتکردنە کە پارتی دەیکات بۆیە بێ ڕکابەر و یەکەم بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە.
مامۆستا سەلام عەبدوڵڵا ڕاشیگەیاند: بۆچی حزبی بچووک و دژ بە پارتی دیموکراتی کوردستان هەن و ڕکابەری لەگەڵ پارتی دەکەن گوتی: لە ڕاستیدا پارتی ڕکابەری لەگەڵ ئەم حزبانە ناکات، پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامی سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون و نەتەوەیی خۆی هەڵگرتووە و کار بۆ ئامانجە گرنگەکە دەکات، لە تەوەرێکی تردا باسی لە هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی کرد کە پارتی بێ ڕکابەر و یەکەم مایەوە و زیاتر لە ملیۆنێک دەنگدەر کە گەورەیی پارتی نیشانی ڕکابەرەکانی دا، هەروەها سەلام عهبدوڵڵا باسی لە پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و زیاتر خزمەتکردنی کوردستانی کرد لەسەر دەستی پارتی ئەنجام دەدرێت لە هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان باشترین چارەسەرە کە بەزووترین کات حکوومەتی نوێی کابینەی دەیەم پێک بهێنرێت، لە کۆتایشدا دەرگای گفتوگۆ بۆ قوتابیان کرایەوە کە پرسیار بکەن و گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستا سەلام بکەن بۆ وەڵامی پرسیارەکانیان سەلام عەبدوڵڵا دوای سوپاس و لە کۆتاییشدا پیرۆزبایی خولی بیست و هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیانی خول خواست و لە بەرهەمەکانی (107) کتێبی لە کۆڕۆمانی خۆی بەناوی ( بووژانەوەی ژیڵەمۆ) و چەند بەرهەمی چاپکراوی خۆی پێشکەش بە قوتابیانی خولی بیست و دەستەی کارگێڕیی پەیمانگە کرد، بەم شێوەیە زۆر بەسەرکەوتوویی کۆتاییهات، قوتابیان داوایان له سەلام عەبدوڵلا كرد کە وێنەیەکی یادگاری بگرن کە خولی بیستەمی پەیمانگەی کادیران بەرەو کۆتایی دەڕوات.