فێران تۆرێس هەرگیز ئارەزووی سەرکەوتنی لە بەرشلۆنە و مانەوەی درێژخایەن لە یانەکە نەشاردەوە، ماوەیەکە پێداگری دەکات لەسەر دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ لاپۆرتا و دیکۆ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئێستای کە لە ساڵی 2027 کۆتایی دێت، بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر ئەو بابەتە بڵاونەکراوەتەوە، یانەکانی وەک نیوکاسڵ یونایتد و ئەستۆن ڤێلا ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەربڕیوە، بەڵام “نەهەنگەکە” بیر لەم بژاردەیە ناکاتەوە، چونکە لە ئێستادا بەدوای گەڕانەوە نییە بۆ خولی نایابی ئینگلیزی.

یاریزانەكەی پێشووی ڤالێنسیا و مانچستەر بەنیازە لە ژێر دەستی هانسی فلیک بمێنێتەوە و دەرفەتەکە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی خۆی وەک هێرشبەرێکی سەرەکی جێگیر بکات، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە و فێران دەبێت سوود لەو هەلانە وەربگرێت کە فلیک لە چەند مانگی داهاتوودا پێی دەبەخشێت بۆ ئەوەی نیشانی بەرشلۆنە بدات کە ئامادەیە ببێتە یاریزانێکی سەرەکی.