فازڵ میرانی
(قد) لە زمانی عەرەبیدا، ئەگەر بكەوێتە پێش کارێكی ڕابردوو، بۆ یەقین و جەختكردنەوەیە لە ڕوودانی کردارەکە، ئەگەریش بكەوێتە پێش كاری ڕانەبردوو، واتاكەی دەگۆڕێت و گومان یان کەمکردنەوەی یەقینە لە ڕوودانی كارەكە، بە هەمانشێوە دەكەوێتە پێش كاری نادیاریش، بەڵام بەپێی جۆری كارەكە بڕیار لەسەر گومان یان یەقین دەدات، كاتێكیش لە زمانی كاركردن و لەنێویشیاندا لە كاری سیاسیدا (قد) بەكاردەهێندرێت، هەمان ئامانج دەپێكێت و لەبەر ئەوەی لە ڕووی ڕێزمانییەوە كارەكان یان شتەکان ئاشکرا دەکات، لە ڕووی سیاسیشەوە هەر ئاشکراکەرە.
بۆ نموونە، کاتێک دەڵێین: (قد كتبنا الدستور واستفتینا علیه – دەستوورمان نووسیەوە و ڕاپرسیمان لەسەر ئەنجام دا)، بەشی یەکەمی ڕستەکە بەو واتایە دێت، کە نووسینەوەی دەستوورمان تەواو كردووە و بەدڵنیاییەوە كارەكە ئەنجام دراوە. کاتێکیش دەڵێین: قد تحاكمنا للدستور _دەستوورمان كردووهتە دادوەر)، واتا خۆمان داوەتە دەست دەستوور، بۆ ئەوەی هەر ناكۆكییەكمان هەبوو، وەك مەرجەعیەتێكی باڵا، دادوەری لە نێوانمان بكات، بەڵام کاتێک ڕایدەگەیەنین و دەڵێین: (قد نحتكم للدستور فی حل خلافاتنا – ڕەنگە بۆ چارەسەرکردنی ناكۆكییەكانمان پەنا بۆ دەستوور ببەین)، بە واتای ئەوە دێت كە یەقینمان نییە، نەبوونی یەقینیش لە پەنابردن بۆ دەستوور یان لەبەرئەوەیە کە ڕێگەچارەی دیكە بۆ کێشەکە هەیە، (کە ئەمەش نیشانەی تێنەگەیشتنە لەوەی، کەی دەبێت پەنا بۆ دەستوور ببرێت)، یانیش ڕەنگە بە واتای گرنگنەبوونی دەستوور بێت، ئەگەر ئامرازی دیكەی گوشاركردن هەبن، کە ئەوەشیان لەوەی یەکەمیان مەترسیدارترە.
زیندوویەتیی زمان یەکێک لە بنەما هاوچەرخەکانی شارستانییەت و پێشکەوتنە، زمان، چ نووسراو بێت یان بە گوتن و دەربڕین بێت، فاكتەری ئاشکراکردنە، بێگومان زمانی سیاسەت و سیاسییەکانیش بەشێکن لەم فاكتەرانە، مەبەستم سیاسەتی سەنگینە، ئەو سیاسەتەی جیهانێکی باشتر دروست دەكات، هەروەها مەبەستم ئەو سیاسییە ڕەسەنانەیە، کە شارەزای ئامرازەکانی کارکردنی خۆیانن، لە ڕووی ئایدیا و کردەوە و ڕابردوویانەوە، هەڵبەت جیاوازییەکی گەورە هەیە لەنێوان (قد كان _ ڕوویداوە) و (قد یكون _ ڕەنگە ڕووبدات) هەیە.
(قد قدمنا الجهد والدم، وقد تم استهدافنا بكل وسائل القمع و الحرمان والالغاو – ئێمە هەوڵێكی زۆرمانداوە و خوێنمان بەخشیووە، بە هەموو شێوازەکانی سەرکوتكردن و بێبەشکردن و سڕینەوەش بە ئامانجگیراوین)، ئەوە یەقینە و ڕابردووە، بەڵگەنامەی یەكلاكەرەوەو حاشاهەڵنەگریش هەن و ئەم ڕاستییە دەسەلمێنن.
بەڵام بۆچی ئەوە ڕوویدا؟ هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بیركردنەوەی دەسەڵاتدارە ستەمکارەکان، ئەوانەی کە زمان و کردەوەکانیان، نیەتە خراپەكانیانی ئاشکرا کرد. چونکە بەڵێنەکانیان ناکۆک بوون کاتێک وشەی (قد – ڕەنگە)ـیان لە لێدوان و گوتارەکانیاندا بەکاردەهێنا، (بێگومان ئامرازەكانی دیکەی زمانەوانیشیان بەكاردەهێنا، کە واتای بەڵێندانیان دەگەیاند، وەک (سین الاستقبال _ وا دەكەین یاخود وا دەبین)، بەڵام هەرگیز هێزی ئەوەیان نییە، کە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە واتای یەقین یان گومان دەرببڕێت، سەرەڕای ئەوەی هیچ پێگەیەكی (الاعراب – شیكردنەوە)ـدا نییە.
هەروەها گرنگە لە ڕێگەی زمانەوە لەو سیاسەتە تێبگەین، کە خۆی بە زمانەوانی دادەپۆشێت، بۆ نموونە: (قد – ئێمە لە زۆرێک لە مافە دەستوورییەکانمان بێبەش کراوین) و (قد- ڕەنگە کەسێک بێت کە باوەڕی بە هاوبەشی و یەکسانیی مافەکان هەبێت)، لە ڕستەی یەکەمیاندا (قد) یەقینمان بۆ دەردەبڕێت لەبارەی بێبەشکردنمان، بەڵام لە دووەمیاندا (قد) ڕەنگە یاخود ئەگەرێکی تێدایە، کە یەقینمان لێ نابڕێت، چونكە ڕەنگە كەسێك بێت و ئەگەریش هەیە نەیەت.
ڕۆشنگەری و ئیرادەی پۆڵایین و ڕاستگۆیی لە کرداردا، ورە و هێز بەوانە دەدەن، کە دەیانەوێت چاکسازی بکەن، تاوەکو ئەو زمانەی كردەوە ئەنجامدراوەكانی بەڕێوە دەبات و بوونەتە (ماچی _ ڕابردوو)، بکاتە زمانێکی سەرکەوتوو، كە واتای خێر بدات و سوودی لێ بکەوێتەوە.
بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
و: لە عەرەبییەوە: سەردار حوسێن