خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- گەڕی شه‌شه‌می خولی نایابی کوردستان بەڕێوەچوو، شەش یاری ئەنجامدران، ته‌نها یانه‌ی شێروانه براوه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی كوردستان بوو، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دیكه به یه‌كسانبوون كۆتاییهات.
یانه‌ی شێروانه‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو لە نێو یاریگەی خۆی، میوانداریی ده‌ربه‌ندیخانی كرد، شێروانه بە ئه‌نجامی گۆڵێكی بێوه‌ڵام لە دەربەندیخانی میوانی بردەوە، گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی شێروانه له لایه‌ن یاریزان هێمن فه‌رەج تۆماركرا، له یاریگه‌ی چوارقوڕنه، یانه‌ی چوارقوڕنه و ڕانیه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه، یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ به یه‌كسانبوون كۆتایی هات و هه‌ردوو تیپه‌كه خاڵێكی یارییه‌كه‌یان به‌ركه‌وت، زاخوش دوور له یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی هه‌ندرێن، یارییه‌كه به‌گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان به یه‌كسانبوون كۆتایی هات، یانەی ڕزگاری لە سەر یاریگەی خۆی میوانداریی پیشه‌سازیی كرد، یارییه‌كه بەگۆڵێك بۆ هه‌ردوولا به یه‌كسانبوون كۆتایی هات، یاریی نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و قه‌ڵادزێ له یاریگه‌ی پیرمام ئه‌نجامدرا، یارییه‌كه به یه‌كسانبوونی هه‌ردوولا به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات و هه‌ردوو تیپه‌كه به‌خاڵێكی یارییه‌كه ڕازی بوون، یانه‌ی سیروانی نوێ له‌نێو یاریگه‌ی خۆی پێشوازیی له ئاكرێ كرد، یارییه‌كه به‌دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به یه‌كسانبوون كۆتایی هات.
ڕیزبەندی خولی نایابی کوردستان لەپلەی یەکەم تا چوارەم:
1-هه‌ندرێن 12 خاڵ
2- چوارقوڕنه 9 خاڵ
3-ڕانیه 9 خاڵ
4- سیروانی نوێ 8 خاڵ
ئاماره‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌م:
باشترینه‌كان: هێمن نازم، یاریزانی یانه‌ی هه‌ندرێن، دلشاد مه‌عروف ڕاهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێن، سه‌ركار سه‌ردار گۆڵپارێزی یانه‌ی ڕزگاری.
ژماره‌ی گۆڵه‌كانی ته‌واوی گه‌ڕی پێنجه‌م: 11 گۆڵ
خێراترین گۆڵ له خوله‌كی 2 له لایه‌ن یاریزانی پیشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دیلا ئه‌كۆرلی تۆمار كرا.
كلین شیت: محه‌مه‌د یاسین پیشه‌سازی، ڕاوێژ عه‌تا ده‌ربه‌ندیخان، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د زاخۆ، سه‌ركار سه‌ردار ڕزگاری، عه‌لی ڕه‌زا ڕانیه.
كارتی زه‌رد و سوور له‌ته‌واوی گه‌ڕی پێنجه‌م: 20 كارت زه‌رد، 2 كارتی سوور