خه‌بات: له رێوڕه‌سمێكی به‌رفراواندا له كۆماری فیلیپین به‌ڕێوه‌چوو، به مه‌به‌ستی به‌رز نرخاندنی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی له بواری ئازادی راده‌ربڕین و پاراستنی مافی رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێراندا، رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان خەڵاتی ئارتێستای نێودەوڵەتی به‌ده‌ست ده‌هێنێت، لە شاری مانێلا-ی پایته‌ختی كۆماری فیلپین، رۆژنامه‌نووس شێروان سلیڤانه‌یی به نوێنه‌رایه‌تی رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان، خەڵاته‌كه‌ی وەرگرت، كه بۆ یەکەمینجاره لەسەر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له کێشوەری ئاسیا ئەم خەڵاتەی پێ بەخشرا.
لە نێو زیاتر لە هەزار بەربژێردا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته جیهانییه، رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان وه‌ك تاكه ده‌زگای ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا، له‌گه‌ڵ چەند رۆژنامه‌نووسێكی نێوده‌وڵه‌تی هەڵبژێردران بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە جیهانییه، شایانی باسه خەڵاتی ئارتێستا، خەڵاتێکی نێودەوڵەتییە، هه‌ر دوو ساڵ جارێک له وڵاتێک پێشکەش بە رۆژنامه‌نووس و میدیاكار و داهێنەر و لێکۆڵەر و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ دەکرێت. بڕیاروایە لەساڵی 2027 لە ئیتاڵیا مەراسیمی خەڵاتەکان ببه‌خشرێت.