هێڕشی سەر کۆرمۆر پێشڤەچوونی کوردستان ناوەستێنێت

124

جەبار عەبدوڵڵا مهاجر
هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر پیلانێکی تیرۆرستانەی دژ بە پێشڤەچوونی هەرێمی کوردستانە لەلایەن کەس و لایەن و میلیشیایی نۆکەر و داردەستی داگیرکەران، لێدانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر بووە هۆکاری (پەکخستنی کاتیی) پڕۆژەی ڕووناکی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان. شایانی باسە ئەم پڕۆژەیە و دەیان پڕۆژەی دیکە لەسەر دەستی بەڕێز مەسرور بارزانی لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵ پلانی بۆ دانراو جێبەجێکرا، لەچاوی هندێ لایەنی بچوک ئەم پڕۆژەیە بە بچوک وێنا دەکرا، بەڵام لەڕاستییدا پڕۆژەیەکە لە مێژووی عێراق و هەرێمی کوردستان بوونی نەبووە.

بۆیە ناحەزان هەوڵی لەو جۆرەیاندا بۆ پەکسختن و نەهێشتنی ئەو پڕۆژە گەوەرەیەی، کە هەرێمی کوردستانی بردۆتە قۆناغێکی گرنگ و پێشکەوتوو. تێکدەران و تیرۆرستانی هێڕشەکە هیچ کات لە مێژووی خۆیان خاوەنی هەڵوێستێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی نەبوونە تەنها بۆ بەرژەوەندیی خۆیان هەرچیەکیان کردبێت دەژی مللەتەکەی خۆیان کردوویانە، ئەمڕۆ بینیمان داردەستانی داگیرکەران زیانێکی چەند گەورەیان لەژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستاندا جگە لەو زیانە گەورەی بەر ئابوری هەرێم کەوت زیانێکی گەورەتر بەر کاری ڕۆژانەی پیشەوەران و کاسبکاران کەوت و دەیان کاسبکار بەهۆی نەمانی وزەی کارەبا بەرهەمەکانیان لەناوچوون، بەڵام لە ئەنجامدا هێڕش بەرانی سەر کۆرمۆر مایە پوچ بوون، هێرشە درۆنیەکان ناتوانن هەرێمی کوردستان بوەستێنن لەو پێشکەوتنە گەورەی بەدیهاتووە بە هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لێدان لەژێر خانی ئابووری هەرێمی کوردستان ئەو پەڕی شەرمەزاریە دەرحەقی گەلەکەی خۆت ئەنجامی بدەی و ناتوانن شکستی خۆتان بەهێرشی درۆنی بۆ سەر پڕۆژەیەکی ئەوها گرنگ لە کوردستان پەردەپۆش بکەن، بە یارمەتی دەستی دەرکی ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ویستیان جێبەجێی بکەن و دڵی ناحەزانی کورد خۆش بکەن، مایەپووچ بوون و هەرگیز کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان نابێتە پاروویەکی ئاسانی ئەوان و ئاغاکانیان، هەتا ئەوان هەوڵی تێکدانی پڕۆژەیەک دەدەن؛ دەیان پڕۆژەی تر دەچنە واری جێ بەجێکردن و کاریان تیادا ئەنجام دەدرێت و پێش ماوەی یاسایی خۆی بەڕووی هاوڵاتیاندا دەکرێنەوە، دڵنیاشبن لەسەر دەستی پارتی و سەرۆک بارزانی کوردستان لە ئاوەدانکردنەوە بەردەوام دەبێت و لەچاوی وڵاتانی جیهان بەگرنگی سەیر دەکرێت.