سهرهتا وتار ئەرکی میدیا پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمانە؛ نەک ئاژاوەگێری و شەڕانگێزی
نوژەن محەمەد خدر*
لەسادەترین پێناسەی میدیاییدا جگە لەوەی وەک دەزگایەک بۆ گەیاندنی هەواڵ و زانیاریی وبابەتە پەیوەستدارە کۆمەڵایەتییەکان خۆی دەبینێتەوە ، جگە لەوەی کە مەبەست و ئامانجی سەرەکیشی گەیاندنی خزمەتگوزارییە هەمەجۆرەکان بێ بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵ و وەرگری خۆی.
لە سەردەمی ئەمڕۆشدا کە میدیا بۆتە بەشێکی کاراو زیندووی ناوکۆمەڵ و هاوکات لەگەڵ پێشکەوتنەکاندا، پێشکەوتن بەخۆوە دەبینێ وپردی گەیاندن لە نێوان خۆی و وەرگردا بچووک دەکاتەوە بەرادەی ئەوەی بەکلیکێک لەسەر لینکێک پەیوەندییەکە کۆمینیکەیشنەکە دروست دەکات. بۆیە هەر پێشکەوتنێک لەو بوارە هاتبێتە ئاراوە لە پێناو هاوڵاتی و بەرژەوەندییەکانی پلانی بۆ دادەرێژرێ و لە رێگای یاساکانی کاری رۆژنامەگەری پیشەییانە سود و بایەخیان بۆ کۆمەڵ وتاکەکانی چڕدەبێتەوە. پێچەوانەی ئەم هاوکێشەیە،گەر میدیا لە بابەتە نیشتمانییە وخزمەتگوزارییە سود بەخشەکان بەکۆمەڵگا لایدا دەبێتە میدیایەکی ئامرازی ئاراستەکراو بۆ مەبەستێك لەمەبەستەکان کە گەلێ جار لەمەبەست وئامانجی سەرەکی دووردەکەوێتەوە. ئەم پێشەکییەمان بۆ ئەوەیە بوو بێنینەوەی بیر خۆمان کە خوێنەرانمان لەسەردەمی ئەمرۆدا هۆشیارو چاوکراوەن، زیرەک و وریان ،بە ئاسانی لە مەبەست ومەرامی میدیایی وتێدەکەن و دەزانن میدیاکارو رۆژنامەنووسان بەچ ئاراستەیەک کاردەکەن و پەیامەکەیان بەچ ئاراستەیەکدا دەروات . نموونەی ڕووداوی رۆژی دووشەممە ١/١٢/٢٠٢٥ ‘’ گوندی لاجانی سەر ڕێگای گوێروکۆمپانیای لاناز’’ نزیکترین بابەتی زیندوون .ئەوانەی دژایەتی حكوومهتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەم دەکەن و لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان، دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی سۆشیالمیدیان لە پێناو بەژوەندییەکانی خۆیان وەک چەکێکی کاریگەری دەستی شەڕەنگێزان بەکارهێنرا تا ئامانج و بەرنامەکانی خۆیان پێ ئاراستە بکەن.جێی داخە کە هەندێ لە میدیای کوردی لە جیاتی ئەوەی وەک میدیایەکی نیشتمانی پابەند بە ئیتیک و پرەنسیپەکانی کارکردن ، بوون بە ئامرازوداردەست بۆ ئاژاوەدروستکردن و پشێوی نانەوە. تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی وبە ئامانج گرتنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی گشتی وتاکی کۆمەڵگە،بە هیچ جۆرێ لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسی کاری میدیای ئازاد و ئازادی ڕادەربڕین یەکناگرێتەوە ، بەڵکوئەو جۆرە میدیا بینراوە دەبێتە’’ چەکێکی کاریگەری دەنگی و ڕەنگی’’ دوور لە یاسا و ئیتیکی کاری ڕاگەیاندن و بۆمەرام وبەرژەوەندی کەسان ولایەنان پەشێوی دەنێتەوە و ئاژاوە چی و شەڕانگێزانە دەبێتە ئامێرو چەکی دەستی دوژمنان بۆ لێدان لە بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان. وەک بینیمان هێرشکردنە سەر پاڵاوگەی لاناز ، دوای هێرشکردنە سەر کێلگەی کۆرمۆڕۆ دێیت هەربە ئامانجی لێدان لە ژێر خانی ئابوری و ووزەی کوردستان لە لایەن هێزو لایەنانی دوژمنی پرسی ڕەوای گەلی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەم کە مەبەست لێیی وەستاندنی کاروانی ئاوەدانکردنهوەی کوردستان و سەرکەوتنی پرۆژەی ڕووناکی و بنیاتنانەوەو بوژاندنەوەیە . بە گوێرەی یاساکان ی کاری میدیایی ئەو جۆروچەشنە میدیانە کە ڕۆڵی نەرێنی دەگێڕن لەئیتیک وپیشەی ڕۆژنامەوانی پیرۆز دوور دەکەونەوە وبەرپرسیاریەتیان دەکەوێتە ئەستۆ.
*ماستەر لە میدیاکۆمینیکەیشن.