سه‌لام عه‌بدوڵڵا
دوێنێ (3)ی دیسه‌مبه‌ر ڕۆژێكی مێژوویی بوو له هه‌رێمه‌كه‌ماندا، چونكه له‌و ڕۆژه‌دا، پاش حه‌وت ساڵ، كونسوڵگه‌ریی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسه باڵاكانی هه‌رێم له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا كرایه‌وه، كه ده‌وترێت گه‌وره‌ترین كونسوڵگه‌ری بێت له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
دیاره ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وڵاتێكی زلهێزی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا دوای دیراسه‌یه‌كی قووڵ و حساب بۆكراو ڕۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێم له ناوچه‌كه‌دا كراوه، چونكه هه‌موو ده‌زانین كه چۆن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا، به‌تایبه‌تی له ناوه‌ڕاست، خوارووی عێراقدا تووشی به‌ره‌نگاری و ناڕه‌حه‌تی و دژایه‌تی و ته‌نانه‌ت كوشتار به‌شێوه‌ی جیاواز ده‌بوونه‌وه. ئه‌م ڕاستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ش لای كه‌س شاراوه نییه، به ئه‌مه‌ریكییه‌كانیشه‌وه، ته‌نیا جێیه‌ك كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دیپلۆماتكارانی كه تێیدا ده‌یانتوانی به ئاسووده‌یی و ئارامی تێیدا پشوو و گوزه‌ران بكه‌ن، هه‌رێمی كوردستان بوو كه زۆر به گه‌رمی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشوازی له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، ته‌نانه‌ت مۆڵه‌تی تێپه‌ڕبوونیشی به هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌ده‌دا.
هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ولێر، له ستراتیژیی ئه‌مه‌ریكادا وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێم جێگه‌ی شیاوی خۆی له دڵی ئه‌مه‌ریكادا بكاته‌وه و وه‌ك شوێنێكی ئارام بۆ كونسوڵگه‌رییه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكات كه له‌وێوه كاروباری دیپلۆماسی خۆی بێ ترس و سڵه‌مینه‌وه ئه‌نجام بدات.
گومان له‌وه‌شدا نییه كه ئه‌مه‌ریكا بۆ (34) ساڵ ده‌چێ له نزیكه‌وه ئاگاداری سیاسه‌ت و كار و كرداری هه‌رێم و حكوومه‌ته‌كه‌یه‌تی و دڵنیایه له‌و به‌ها مرۆڤایه‌تییانه، وه‌ك پێكه‌وه‌ژیان و ئازادیی ئایینی و كراوه‌یی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌گشتی هه‌یه كه هه‌موو پێكهاته‌كان و ئایین و مه‌زهه‌به جیاجیاكان و گرووپ و پارته جیاوازه‌كان چۆن به ئارامی پێكه‌وه ده‌ژین و تا ئاستێكی گونجاویش ڕێز له ئافره‌تان و داواكانیان ده‌گیرێت، كه تا ڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بۆچوونی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا و جیهانی شارستانیدا ده‌گونجێت.
ڕۆنانی ئه‌م كونسوڵگه‌رییه ناوازه‌یه له هه‌رێمه‌كه‌مان ئاستی متمانه‌بوونی ئه‌مه‌ریكایه به هه‌رێم و حكوومه‌ته‌كه‌مان، كه له ئاینده‌دا به دڵنیاییه‌وه له ڕووی ئابووری و پیشه‌سازی و په‌روه‌رده‌یی و بازرگانی سێكته‌ره‌كانی تره‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت و ئاسۆیه‌كی گه‌ش له ئاینده‌دا ده‌بینرێت كه هه‌ردوولا لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
له كۆتاییدا ده‌ڵێین: ئیدی گرووپه تیرۆریسته‌كانی ـ به حساب عێراقی ـ كه به‌رده‌وام هێرشیان ده‌كرده سه‌ر هه‌رێم، ئیدی ناتوانن خۆیان له كاری تیرۆریستی بێ به‌ری بكه‌ن و له سزا گه‌رمه‌كانی ئه‌مریكا خۆیان ـ وه‌ك پێشووتر ـ قوتار بكه‌ن.