خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- گەڕی پێنجەمی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان، بەئەنجامدانی پێنج یاری بەڕێوەچوو، لەیەکەمین یارییدا، یانەی پێشمەرگەی هەولێر دوور لە یاریگەی خۆی میوانداریی لە یانەی شێروانە کرد، یارییەکە بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەکیان بەیەکسانبوون کۆتاییهات، گۆڵەکانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەلایەن یاریزانان دێلا ئاکۆرلی دوو گۆڵ، و نیاز سەباح یەک گۆڵ تۆمار کران، گۆڵەکانی یانەی شێروانە لەلایەن یاریزانان موئەیەد سەفا دوو گۆڵ و عوسمان عەبدولکەریم گۆڵێک تۆمار کران، بەمشێوەیە یارییەکە بەیەکسانبوونی هەردوولا کۆتایی هات، لە یاری دووەم، قەڵادزێ لەسەر یاریگەی خۆی پێشوازیی لە هەندرێن کرد، یارییەکە بەگۆڵێگ بۆ هەرلایەکیان بەیەکسانبوون کۆتاییهات، بەم ئەنجامە، هەندرێن بەکۆکردنەوەی 11 خاڵ لە پێشەنگی یانەکان مایەوە، یانەی قەڵادزێش بەم یەکسانبوونە کۆی خاڵەکانی بوو بە 5 خاڵ و لە پلەکانی ناوەڕاستی خولەکەدا دەبیندرێت.

پیشەسازی و دەربەندیخان لەسەر یاریگەی دەربەندیخان ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە، یارییەکە بەیەکسانبوونی هەردوولا بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، ئاکرێ بەرامبەر چوارقوڕنە بەگۆڵێک یەکسان بوون، زاخۆ لەسەر یاریگەی خۆی بەئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لەسیروانی نوێی بردەوە، لە دوایین یارییشدا یانەی ڕانیە میوانداریی یانەی ڕزگاری کرد، یارییەکە بەیەکسانبوونی هەردوولا بەبێ گۆڵ کۆتاییهات و هەردوولا خاڵێکی یارییەکەی بەرکەوت.
ڕیزبەندی گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان لە پلەی یەکەم تا چوارەم:
1 – هەندرێن 11 خاڵ
2 – چوارقوڕنە 7 خاڵ
3- ڕانیە 8 خاڵ
4- سیروانی نوێ 7 خاڵ