خەبات: مسلم دۆله‌مه‌ری:- کاڤین محەمەد، وێنه‌گرێکی دیاری شاری دهۆكە، له دیدارێكدا بۆ ڕۆژنامەی خەبات، باس له‌كار و ئه‌زموونی وێنه‌گری خۆی دەکات و دەڵێت: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ده‌ستم به‌كاری وێنه‌گری كردووه، سه‌ره‌تا له كامێرای فۆتۆگرافه‌ری ده‌ستم پێكرد و به‌شداریم له چه‌ند خولێک و خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی جۆراوجۆری تایبه‌ت بە به‌كارهێنانی جۆره‌كانی كامیرا کرد و توانیوومه تاڕاده‌یه‌كی باش شاره‌زای له‌بواری وێنه‌گریدا په‌یدا بكه‌م.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئافره‌تان ده‌توانن وه‌ك پیاوان له‌كاری وێنه‌گریدا سه‌ركه‌وتووبن؟ بۆ ئەوەش گوتی: پێموایه ئافره‌ت سه‌ركه‌وتوو تره له‌كاری وێنه‌گریدا، چونكه ورد تر ده‌ڕوانیته كاره‌كانی، به‌ڵام دەبێت ئه‌مه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت پێش بکەوێت له‌كاری وێنه‌گریدا ده‌بێت به‌شداری خولی تایبه‌تی به‌كار هێنانی جۆره‌كانی كامیرا بکات و به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا بروات.
هه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا كاڤین محه‌مه‌د، زیاتر باسی له پێشخستنی كاره‌كه‌ی كرد و گوتی: ماوه‌یه‌ك ده‌ستم كردووه به وێنه‌گرتنی ده‌نگ و ڕه‌نگ بۆ كلیپی هونه‌رمه‌ندان و ڕیكلامی كۆمپانیاكان و ئاهه‌نگی جۆراو جۆر، وه‌ك ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری و جه‌ژنی له دایكبوون و هتد…
له‌كۆتای قسه‌كانیشیدا سه‌باره‌ت به ئازادیی ئافره‌ت له‌كاره‌كان و گرنگیدان به كاری ئافره‌تان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگەوه كاڤین محه‌مه‌د ده‌ڵێت: من حه‌زده‌كه‌م وێنه‌گرێكی ئازادبم و كار بۆ هیچ لایه‌نێك نه‌كه‌م تاكو ئێستا چه‌ندین كۆمپانیا داوایان لێكردووم كاریان بۆ بكه‌م، به‌ڵام ڕەتم کردۆتەوە، چونکە پێموایه ئێستا ئافره‌تان تا ڕاده‌یه‌كی باش ئازادن له كاره‌كانیان، هه‌ر ئافره‌تێک ترس و دڵه‌ڕاوكێی هەبێت له‌كاره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نابێت، سوپاس بۆ خوا تاڕاده‌یه‌كی باش كۆمه‌ڵگەی ئێمه له هێز و توانای ئافره‌تی كورد تێگه‌یشتووه و پشتگیری ده‌كات له‌كاره‌كانی كه ئافره‌تیش خاوه‌ن هێز و توانا و بیری باشه بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگەكه‌ی، پێویسته ئافره‌تانیش نه‌ترسن و حه‌ز و تواناكانیان ده‌ربخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بوونی خۆیان بسه‌لمێنێت له‌نێو كۆمه‌ڵگەدا.