دوای ئەو ئاستە نایابەی شێرزود تیمیرۆڤی ئۆزبەكی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق، پێشكەشی دەكات، و ڕۆڵێكی كاریگەری لەسەر بردنەوەكانی یانەی هەولێر هەیە و لەهەر یارییەكدا توانیویەتی گۆڵ تۆماربكات و ئێستاش بە 7 گۆڵ لەڕیزی پێشەوەی گۆڵكارانی خولی ئەستێرەكانی عێراق دێت.
لەم سۆنگەیەشەوە ئیدارەی یانەی هەولێر پلانی هەیە كە لەماوەی داهاتوودا، گفتوگۆ لەگەڵ ئەو هێرشبەرە ئۆزبەكییە دەسنپێبكات، بۆ ئەوەی گرێبەستەكەی بۆ دوو وەرزی دیكە درێژبكەنەوە، لەهەمان كاتیش یانەی هەولێر بەنیازە مووچەی یاریزانەكە زیاتر بكات.
جێی باسە شێرزودی تەمەن 27 ساڵ، بەر لەوەی بێته یانەی هەولێر، لە یانەكانی نەسەف، ماشال موبارەك، پاختاكوری ئۆزبەكی و پریس پۆلیس و پەیكانی ئێرانی و كیچی هۆنگ كۆنگ یاری كردووە.