وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت کە لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی چالاکیی سازدانەوەی تۆڕی کارەبا بەشێک لە هاووڵاتییانی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر تووشی پچڕانی کارەبا بوونەتەوە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت کە وەزارەتی کارەبا پێشووتر هاووڵاتییانی ئاگادار کردبوەوە کە لەچوارچێوەی چالاکییەکانی سازدانەوە بۆ گۆڕەڕەکان و تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەکات بۆ دابینکردن و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا.

لە ئێستادا تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و پڕۆژەی ڕووناکی کار لەسەر گەڕاندنەوەی کارەبا دەکەن بۆ هاوڵاتییانی گەڕەکی فەرمانبەران، داواکارین هاووڵاتییان بەردەوام سەیری نامەکانی مۆبایل بکەن تاوەکوو ئاگادار بن لەوەی کاری سازدانەوە لە ناوچەکەیان ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی کارەبا ستایشی هاوکاریی بەردەوامی هاووڵاتییان دەکات و پشوو درێژییان بەرز دەنرخێنێت. بۆ هەر پرسیارێک، دەتوانن پەیوەندیی بە ژمارە 1992ەوە بکەن.