وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ئاگاداردەکاتەوە “بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی (بین سپۆرت) کە لە رێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵە ناوخۆییەکان بەنا یاسایی بەشێوازی( IPTV )  پەخش دەکرێن.”

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن:

بڕیارێک لە بارەی کەناڵەکانی (BEIN SPORTS )

بەمەبەستی راگرتنی پەخشی هەندێک کەناڵی بێ مۆڵەت وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بڕیارێک دەردەکات.

لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن  لە رێکەوتی  (١٧-١١-٢٠٢٥ ) بە نووسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی ( بین سپۆرت ) کە لە رێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵی ناوخۆییەکان بەنا یاسایی بەشێوازی( IPTV )  پەخش دەکرێن ،

بەمەش بۆ رێگرتن لەو سەرپێچیە نا یاساییە و پارێزگاری کردن لە مافی پەخش و بڵاوکرنەوە ، وەزارەتمان  رێگری دەکات وە پێویستە لەماوەی یەک مانگدا کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رایانبگرن .

هەر کەناڵێک بیەوێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی

دامەزراوەی ( BEIN SPORTS ) بکات پێویستە لەرێگای بریکاری فەرمی ئەو دەزگایە بێت لە بەر پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و یاسایی بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.