كه‌مێك پێش ئێستا (ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی 11ی 2025)، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا گەیشتە هەولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
هیشام روکابی، راوێژکاری نووری مالیکی رایگەیاند: “بڕیاره ئه‌مڕۆ نووری مالیکی، لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبێته‌وه و ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق.