دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ بڕیارێکی دەرکرد، کۆتایی بە دەسەڵاتی پەرلەمان و حکوومەتی عێراق هێنا، بە پۆستە کارگێڕییەکانەوە. بەپێی ئەم بڕیارە، حکوومەتی ئێستا تەنها دەسەڵاتی کاربەڕێکەری ڕۆژانەی دەبێت و ناتوانێت هیچ بڕیارێکی ستراتیژی یان گەورە بدات.
ناوەرۆکی بریارەکە بەم شێوەیەیە
کۆتایی بە دەسەڵاتی پەرلەمان: بڕیارەکە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەسەڵاتی یاسادانانی پەرلەمان ڕادەگرێت و هەر بڕیارێکی نوێ یان یاسایەک پێویستە لە داهاتوودا بە وردی تاوتوێ بکرێتەوە.
حکومەتی کاربەڕێکەر: حکوومەتی ئێستا تەنها دەتوانێت کاروباری ڕۆژانەی وڵات بەڕێوە ببات، وەک دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و مووچە، بەڵام مافی ئەنجامدانی هیچ پڕۆژەیەکی گەورە، واژۆکردنی گرێبەستی ستراتیژی یان بڕیاری سیاسی گەورەی نابێت.
چاوەڕوان دەکرێت ئەم بڕیارە کاردانەوەی بەرفراوانی سیاسی و یاسایی لێبکەوێتەوە و ڕەنگە ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە ململانێی سیاسی لە عێراقدا. لە ئێستادا چاوەکان لەسەر لایەنە سیاسییەکانە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە نوێیەدا دەکەن