سه‌لام عه‌بدوڵڵا
له چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێكی عه‌ره‌ب له به‌غدا بانگه‌شه بۆ دوو ئیداره‌یی له هه‌رێم ده‌كه‌ن و به ئاشكرا پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و خه‌ونه به گوێی عێراقییه‌كان و كورددا ده‌ده‌ن و گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌چووه سه‌ر بۆیان ئه‌وا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شاره‌كانی هه‌رێم بۆ سه‌ر عێراق ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت وه‌ك شاره‌كانی تری عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
به واتایه‌كی تر، سیسته‌می فیدراڵی له عێراقدا كه له ئه‌نجامی خه‌باتێكی دوورودرێژ و قور‌بانییه‌كی زۆر، كه ڕه‌نگه له‌مێژوودا به‌سه‌ر كه‌م وڵات و نه‌ته‌وه‌دا هاتبێت، ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت نه‌یهێڵن.
به داخه‌وه لای خۆشمان ئه‌و جۆره بانگه‌شه نادروست و دژه كڕیاری نێوخۆی هه‌یه و به ئاشكرا و بێ په‌رده پشتیوانیی ئه‌و تێزه قێزه‌ونه ده‌كه‌ن، كه بۆنی گڵاوی خۆی هه‌یه و ئه‌وه‌شمان به ڕوونی، له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا بێ په‌رده بینی، كه هه‌ندێكیان زۆر به شانازییه‌وه باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه هه‌ر به گه‌یشتنی به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌غدا، ئه‌وا كاری سه‌ره‌كی و له‌پێشینه‌ی هه‌وڵی داڕمانی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌بێت، دیاره ئه‌وه‌ش به هاوكاریی حزبه شۆڤێنی و ڕق له دڵه‌كانی به‌غدا ده‌بێت كه هه‌میشه له بۆسه‌دان بۆ سوود وه‌رگرتن له‌هه‌ر كه‌لێنێك كه له‌نێوان هێز و لایه‌نه‌كانی كوردستان دروست ده‌بێت، ئه‌وان پلانه گڵاوه‌كه‌یان له‌و ڕێگه‌یه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن.
به‌ڵام با خیانه‌تكارانی نێوخۆ و دوژمنانی ئه‌م گه‌له قوربانیده‌ر و ئاشتیخوازه بزانن، كه ئه‌وانه‌ی به‌و جۆره بیرده‌كه‌نه‌وه ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ته‌نیا سه‌ر له‌به‌رد دانی تاشه‌به‌ردی شاخه سه‌ر‌كه‌شه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، چو‌نكه پێشتر زۆر له‌مانه به‌هێزتر و به ئه‌زموونتر و دڕه‌نده‌تر هه‌بوون و ته‌نانه‌ت كیمیاباران و ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی و چه‌كی قڕكه‌ریشیان به‌كارهێنا و ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وانه وا ئه‌مڕۆ له زبڵدانی مێژووی پڕ له‌شه‌رمه‌زاریاندان و گه‌له‌كه‌شمان ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو كاتێك به‌هێزتره و چاوی له داهاتووه.
ئه‌و جۆره بانگه‌شه دژه به‌شه‌رییانه مه‌گه‌ر ته‌نیا به گوێی خه‌ڵكی به‌زیو و خیانه‌تكار و هه‌رزه و خوێڕی و جاسووس و پیاوانی به‌دكاردا بچێت، ده‌نا بۆ خه‌ڵكی ئازا و خۆڕاگر و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد، ئه‌وه هه‌ر به‌خه‌ونی حوشتری ده‌زانێت.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین: قافڵه به‌ڕێوه‌یه، با سه‌گه‌كانیش هه‌ر بوه‌ڕن.