بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، بڵاوی كردەوە: “ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان و ئەندام و لایەنگری سەرجەم حزبە سیاسیەکانی کوردستان دەکەینەوە ،بە مەبەستی خۆشی دەربڕین و تەواو بونی پرۆسەی هەڵبژاردن ، بەناوی خۆشی دەربڕینەوە بەهەموو شێوەیەک تەقەکردن قەدەغەیە.”
ئاسایشی هەولێر جەختی كردووەتەوە: ” هەرکەسێک پابەند نەبێت ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.”
پێشتر لیژنەی باڵای ئەمینیی كوردستان بۆ سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ، داوای كرد، کە “لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵاوە، ڕێگای مەدەنی بۆ دەربڕینی دڵخۆشیان بە سەرکەوتنی حزب و کاندیدەکانیان بگرنە بەر و دوور بکەونەوە لە هەر ڕێگایەکی مەترسیدار و ناشارستانی وەکوو تەقەکردن و سەرکێشی هاتوچۆ کە زەمینەی زیانی گیانی و ماددی لێ دەکەوێتەوە و ئەنجامدەرانی رووبەرووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.”