بەپێی نوێترین زانیاری  لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 2025دا توانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ بەدەستبهێنێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەنگدانی تایبەت: 94 هەزار و 666 دەنگی بەدەستهێنابوو، کۆی گشتیی دەنگەکانی پارتی لە دەنگدانی تایبەت و گشتی، زیاتر لە ملیۆنێک دەنگە.ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر بەرپرسانی پارتی ئاماژەیان بەوەدابوو، پێشبینی بەدەستهێنانی زیاتر لە ملیۆنێک دەنگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەدەست دەهێنن.

ئەو چاڵنجێک بوو کە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی رایگەیاندبوو.