سبەی هەینی بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و بە بەشداریی هەزاران ئەندام و لایەنگری پارتی دیموکراتی کوردستان گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەریی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی بۆ لیستی 275 بەڕێوەدەچێت.
لە چوارچێوەی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن لایەنە بەشدارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کەرنەڤاڵی گەورەی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن و پارتی دیموکراتی کوردستانیش جیاواز لە لایەنەکانی دیکە گڕ و تینێکی زۆری پێوەدیارە.
ئومێد خۆشناو، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی رایگهیاند : ڕۆژی هەینی هەزاران ئەندام و لایەنگری پارتی لە یاریگەی فڕەنسۆ هەریری دەبن، بۆ بەشداری کردن لە گەورەترین کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی 275ـی پارتی.”