كاتژمێر ٩ی ئەمشەو بە كاتی هەولێر، دیدارێكی تایبەتی سەرۆك بارزانی لە كەناڵی (شمس)ەوە بڵاو دەكرێتەوە كە تێیدا چەند پەیامێكی گرنگ بۆ خەڵكی كوردستان دەخاتە ڕوو.
بەپێی پرۆمۆی دیدارەكە كە لەو كەناڵەدا بڵاو كراوەتەوە، سەرۆك بارزانی لەسەر چەند پرسێكی گرنگ قسە دەكات، دیارترین پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەو هەڕەشانەی لەسەر هەرێمی كوردستان هەن، دادگای فیدرالی، هێرشی حەشدی شەعبی لە ساڵی ٢٠١٧ و چەندان پرسی دیكە.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هۆشداری دەدات لە ئەگەری ساختەكاریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و رای دەگەیەنێت: ”مەحاڵە ئەمجارە قەبووڵ بكەین یاریی بە یەك دەنگ بكەن.“
هەروەك جەخت دەكاتەوە كە ئەو پشت بە خوا و هێزی پێشمەرگە و ئیرادەی گەلی كوردستان دەبەستێت.