سەلام عەبدوڵڵا
وا چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می ماوه بۆ ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌موو لایه‌ك به‌پێی توانای خۆی به ڕاست و به چه‌پ بۆ هه‌واداران و لایه‌نگرانیان و دۆستان و خه‌ڵك به‌گشتی پلان و به‌رنامه‌ی داهاتووی خۆیان نیشان دا.
هه‌بوون به هات و هاوار، هه‌بوون به‌سوود وه‌رگرتن له خه‌ڵكی دیندار، هه‌بوون به درۆ و فیشاڵ، هه‌بوون به دژایه‌تیی هه‌رێمه‌كه‌مان، هه‌بوون له په‌یامه‌كانیاندا، نه‌ك به شاراوه‌یی به‌ڵكوو به ڕاشكاوی ڕایانده‌گه‌یاند، ئه‌گه‌ر بچینه به‌غدا و نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌وا كاری سه‌ره‌كی و له‌پێشینه‌مان هه‌وڵه بۆ ڕووخاندن و نه‌هێشتنی هه‌رێم و قه‌واره‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش نه‌ك به نهێنی به‌ڵكوو به ئاشكرا و به‌ڕوونی و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه.
هه‌بوون هاووڵاتییان سارد ده‌كرده‌وه و ده‌یانویست كه‌مترین رێژه به‌شداری ده‌نگدان بێت، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناراستییه نیشان بده‌ن كه ئه‌وه خودی خه‌ڵكی هه‌رێمه نایه‌وێ ئه‌م تاكه هه‌رێمه هه‌بێت كه به خوێنی هه‌زاران شه‌هید و قوربانی هاتۆته دی، ئه‌وانیش هاتوونه‌ته سه‌ر حازری.
ئه‌مانه هه‌موو له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بوون كه هه‌ندێكیان شانازی به بۆردومانی درۆنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌كرد كه بۆردومانی هه‌رێم ده‌كات، ئه‌وه‌شی به شانازییه‌وه له‌سه‌ر سته‌یج به هات و هاواره‌وه به گوێی لایه‌نگرانی خۆیان ده‌دات.
ئه‌مه له‌باتی ئه‌وه‌ی په‌یامێكی كوردانه و بنیاتسازانه‌ی تۆكمه بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان ڕابگه‌یه‌نێت و به‌ره‌و گه‌شه‌پێدان و یه‌ك ڕێز ڕاوه‌ستان به‌رانبه‌ر نه‌یارانی هه‌رێم هانیان بدات و وه‌ك گه‌لێك به تۆكمه‌یی پێكه‌وه بوه‌ستێت.
ئێستا ئیدی، ده‌نگده‌ری نیشتمانپه‌روه‌ر! ئه‌وه ئیتر كار و ده‌نگی ئێوه‌یه كه وابكه‌ن ئه‌و ڕه‌وته چه‌وت و نانیشتمانییه به ده‌نگدانی ئێوه ڕیسوا بكرێ و نه‌هێڵرێ جارێكی دیكه ئه‌وانه له‌سه‌ر سه‌كۆی سیاسی ته‌ڕاتێن و بوونیان به‌تایبه‌تی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له به‌غدادا هه‌بێت.
ئه‌م گه‌له به هه‌موو قوربانیدان و زیندانی و جه‌رگسووتاوی و شه‌هید و بریندار و په‌ككه‌وته‌یه‌وه نابێت مۆڵه‌ت به هه‌وڵی ئه‌وانه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان نه له كوردستان بوون، نه له خه‌باتی چه‌كداریدا به‌شداربوون و نه‌هیچ زیانێكیان – له سوود زیاتر- دیوه، داوای ده‌نگدانت لێ بكه‌ن.
هه‌ر بۆیه هاووڵاتیی ئازیز، ئه‌ركێكی نیشتمانییه هه‌موو ئه‌وانه پشتگوێ بخر‌ێن و نه‌هێڵرێت ببنه ده‌مڕاستی ئه‌م گه‌له قوربانیده‌ر و كۆڵنه‌ده‌ره.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه‌ش:
به ده‌نگدان به لیستی 275 هه‌وڵی ئه‌و ده‌نگه نه‌شازانه ده‌نێنه گۆڕ و تۆش ویژدانی نیشتمانپه‌روه‌ریت ئاسووده ده‌كه‌یت.