ڕێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
به‌درێژایی خه‌بات و تێكۆشانی پارتی دیموكراتی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تیی بارزانی له دوێنێ و ئه‌مڕۆ به‌رانبه‌ر به ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق به ئێستاشه‌وه زۆر قورس و به‌رپرسیارانه بووه ، به شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕ وابووه به‌بێ چه‌سپاندنی دیموكراسی له عێراق ئه‌سته‌مه بتوانرێت مافه‌كانی گه‌لی كورد به‌دی بهێنرێت، بۆیه شه‌ڕ و خه‌باتی پارتی و بارزانی له پێناو چه‌سپاندنی دیموكراسی و ئاشتی بووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووە ناكۆكییه‌كانی كوردستان و عێراق بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دیموكراسییه‌ت و مافه‌كانی گه‌لی كورد، بۆیه هه‌رگیز سازشی له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد و بستێك خاكی كوردستان نه‌كردووه. هه‌ربۆیه، پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی بارزانی، ڕۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری له ڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری و دواتر به‌شداریكردنی ڕاسته‌وخۆ له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووردا هه‌بووه، له پێناویشدا نه‌ك ته‌نیا پێداگری له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد، به‌ڵكوو مافی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و ئایینزاكان كردووه و له‌و پێناوه‌شدا هه‌میشه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی بەر‌گریكردن بووه له دیموكراسی و ئازادی و پێكه‌وه‌ژیان و چه‌سپاندنی هاوسه‌نگی و سازان و هاوبه‌شی.
پارتی و به‌رپرسیارێتیی مێژوویی له شه‌شه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقدا
ئاشكرایه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕه‌وشێكی سه‌خت و هه‌ستیار و پڕ ئاڵنگارییدا بڕیاره به‌ڕێوه بچێت؛ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌غدای ئه‌مجاره جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدای 20 ساڵی ڕابردوو؛ بۆیه گرنگیی ئاماده‌بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان به هێز و قورساییه‌كی زۆره‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه مه‌ترسی و كێشه‌كان له‌سه‌ر داهاتووی گه‌له‌كه‌مان و مافه‌ڕه‌واكانی، له‌ڕووی پێشێلكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی پارێزراوتر ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كه پارتی تاكه هێزی كاریگه‌ره كه ڕژده له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و بنه‌ماكانی فیدڕاڵی، هاوسەنگی، هاوبه‌شی، سازان. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، به‌هێزیی پارتی له هه‌ر كاتێكی دیكه گرنگتره، چونكه ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی گه‌وره له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێته‌وه له‌پێناو پارێزگاریكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌تایبه‌تی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی، وه‌ك چۆن پارتی هه‌رده‌م هێزێكی كاریگه‌ر بووه له جه‌نگ و ململانێ، ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه، بێ سڵكردنه‌وه هه‌میشه شانی داوه‌ته به‌ر سه‌ختییه‌كان و به‌رپرسیارێتییه‌كان تا هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌ستبه‌ر بكات، هه‌روه‌ها ماف و شایسته داراییه‌كانی دیكه، كه مێژوو سه‌لمێنه‌ره پارتی له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌یه بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه كه چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه نكۆڵی لێده‌كرێت.
پارتی و بارزانی و هه‌وڵدان بۆ به‌دیموكراسیكردن و هاوبه‌شیكردنی عێراقێكی فیدڕاڵیی ڕاستەقینە
هه‌وڵه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له عێراقدا؛ له ماوه‌ی 22 ساڵی ڕابردوودا بۆ بونیاتنانی عێراقێكی دیموکراسیی فیدڕاڵی بوو تاكوو هه‌موو گه‌ل و پێكهاته‌كانی؛ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان ساڵ بوو مافه‌كانیان زه‌وت كرابوو و ڕووبه‌ڕووی دڕندانه‌ترین هه‌وڵی سته‌مكارانه ببوونه‌وه. هەوڵەکانی پارتی له عێراقێكی فیدڕاڵی‌دا بۆ زامنکردنی مافه‌كانی زوڵملێکراوانە به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد و هه‌موو پێكهاته‌كانی تر؛ كه تەنیا پارتی هێزی كاریگه‌ریی داكۆكیكاری ئه‌و مافانه‌یه، پارتی هه‌میشه ئامانجی بووە کە گشت هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به یه‌كده‌نگ ڕێكبخات، تاكوو به هێزه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی كورد و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه بكه‌ن؛ بۆیه، پارتی به لیستی 275 له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی قورس و به‌رپرسیارێتیی گه‌وره‌دایه له به‌غدا، چونكه هێزێكی كاریگه‌ر و متمانه‌پێكراو‌ی خه‌ڵكی كوردستانە، بۆیه ده‌نگدان و متمانه‌به‌خشینی خه‌ڵكی كوردستان به پارتی، واده‌كات پارتی له عێراق به ڕێگه‌ی ده‌ستوور و یاسایی جەخت لەسەر مافه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان بکات بە هه‌موو پێكهاته‌كانییەوە، چونكه ئه‌وه‌ی به‌رگری له مافەکانی خەڵک و ده‌ستكه‌وت و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات؛ ته‌نیا پارتی دیموكراتی كوردستانه.
پارتی، هێزی ڕژده بۆ زامنی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی كوردستان
پارتی دیموكراتی كوردستان، جیاواز له هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه، شانی داوه‌ته به‌ر ئه‌م ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه قورسه له به‌غدا و له‌مێژه شه‌ڕی یاسایی و ده‌ستوریی ده‌كات. له لایه‌ک به‌هێزكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دەستەبەرکردنی ژیانێكی خۆشگوزه‌ران بۆ خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه لە هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا، پارتی به هێزه‌وه ده‌چێته به‌غدا له پێناو جێبه‌جێكردنی گشت بڕگه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی كوردستان و فه‌راهه‌مكردنی سه‌قامگیریی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و ناوچه كوردستانییانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه بێبەش و داگیركراون. بە دەنگدانی نیشتمانپەروەران بە لیستی 275، پارتی به هێزه‌وه دەچێتە بەغدا بۆ ئەوەی چیتر كێشه‌كان به هه‌ڵپه‌سێردراوی نه‌مێنێته‌وه و مافه ده‌ستوورییه‌كانمان نه‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی و چیتر مووچه و بودجه نەکرێنە ئامرازی گوشار بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان. گرنگه هه‌موو كوردێك به‌بێ دوودڵی ده‌نگ بە لیستی 275ی پارتی و کاندیدەکانی بدات.