مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامی 40 مه‌تری و هۆڵی بۆنه‌كانی له سۆران به‌سه‌ر كرده‌وه.
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یدا سه‌رۆكی ڕایگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ هاتین بۆ كردنه‌وه‌ی به‌رزه‌پردی سۆران كه سوپاس بۆ خوا ته‌واو بووه.”
گوتیشی: “ئه‌وه‌ی ئێستاش به‌شێكی تره له پرۆژه‌یه‌كی تر كه بریتییه له دروستكردنی پردێك كه ماوه‌یه‌كه ده‌ست به كاركردن تێدا كراوه و ئیشه‌ڵا به‌م زووانه ته‌واو ده‌بێ و هه‌مووی ده‌خرێنه خزمه‌تی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌وه، ئامانج ئه‌وه‌یه كه دۆخی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به ڕێگه‌وبانه‌كانییه‌وه باشتر بكه‌ین و سه‌ره‌نجی خه‌ڵك زیاتر بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره ڕابكێشین كه شوێنێكی گه‌شتیاریی سه‌ره‌نجڕاكێشه و ده‌مانه‌وێ خزمه‌تگوزاریی زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ین و هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه دروست بكه‌ین و هه‌روه‌ها خه‌ڵك به ئاسانتر بتوانن سه‌ردانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بكه‌ن.”
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕاشیگه‌یاند: “به‌رنامه‌مان ئه‌وه‌یه كه ڕیگه‌ی زۆربه‌ی شاره‌كان بكه‌ین به دووساید و جاده‌كان فراوانتر بكه‌ین و شه‌قامی باشتر دروست بكه‌ین و هه‌موو له له به‌رنامه‌دایه و ئێستا نامه‌وێ ئاماژه به تاك به تاكی ئه‌و شوێنانه بده‌م، تاكوو ته‌واو ده‌بن و دوای كه ته‌واو بوون ئیشه‌ڵا خۆتان ده‌یانبینن.”