
خەبات- فاتیح بەرزنجی:
ئەندازیارانی كوردستان بەشێكی گرنگ و كاریگەرن و پشكی گەورەی ئاوەدانی كوردستان بەرئەوان دەكەوێت. هەر ئەوانیش دەزانن نرخی ئەم ئاوەدانییە چەندە و كێ دەسپێشخەر و خەمخۆرە؟ بۆیە بڕیاریانداوە پشتگیری لە لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەن و دەنگ بە كاندیدەكانی بدەن. خەبات لەگەڵ بەشێكییان گفتوگۆی كرد:
سەرەتا ئەندازیار هاوڕێ كەمال محەمەد بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە بارەی دەنگدان بەلیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ خەبات گوتی: لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لیستی خزمەتگوزاری وئاوەدانكردنەوەیە دەنگدان بەو لیستە دەنگدانە بە قەوارەی هەرێمی كوردستان و تەنیا دەنگدان نییە بە لیستێكی سیاسی ،بەڵكو دەنگدانە بەڕابردوو بئەمڕۆو داهاتوو. تاكە زامنی ئەو قەوارەیە و دەستكەوتەكانی گەلی كوردە .پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو لیستەیە دەتوانێت داكۆكی تەواو لەمافی گەلی كورد بە بیروباوەڕێكی ڕاستەقینە بەرگری لە مافە دەستوریەكانی هەرێمی كوردستان بكات ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دەستكەوتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كارو پڕۆژەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبن و دوژمنانی گەلی كورد چاویان بەو دەستكەوتانەی كابینەی نۆیەم هەڵنایەت وهەمیشە دژایەتی گەلی كورد دەكەن. كوردستان لەهەموو ڕوویەكەوە پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. لە هەموو سێكتەرەكان چ لەبواری تەندروستی چ لە بواری ئاوەدانكردنەوەو دروستكردنی سەدان كیلۆمەتر ڕێگاوبانی تازە وشارستانی وبەسیستەمكردنی نەخۆشخانەكان ودروستكردنی چەندین بنكەی تەندروستی پێشكەوتوو. بۆیە داوا لەدەنگدەرانی بازنەی هەولێر دەكەم دەنگ بەلیستی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و لیستی275ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن تا ئەو لیستە مافە ڕەواكانتان بۆ مسۆگەربكات و داكۆكی لە بودجەو مووچەو شایستە داراییەكان بكات.
دواتر ئەندازیار سروە یاسین محەمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەولێربۆ خەبات گوتی: دەنگدان بە لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەنگدانە بە مافی ڕاستەقینەی میللەتی كوردو بە لیستی نییشتیمانپەروەری وخۆڕاگری.مسۆگەركردنی مافە ڕەواكانی میللەتی كوردو قەوارەی هەرێمی كوردستان.هەرئەو لیستە دەتوانێت بەشێوەیەكی دڵسۆزانە كاربۆگێڕانەوەی مافە دەستوریەكان بكات. هەمیشە هەوڵدەدات چارەسەری بنەڕەتی بۆ كێشەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق بكات، دەبێت دوژمنانی گەلی كورد ئەو ڕاستییە بزانن كە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان شۆڕشی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانە. لەسەردەمی كابینەی نۆیەم توانراوە هەزاران پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەرە جۆراوجۆرەكان بەئەنجام بگات و ژێرخانی ئابووری كوردستان بەتەواوی ببوژێنرێتەوە. وەك ئەندازیارێك داوا لە دەنگدەرانی بازنەی هەولێر دەكەم بەبێ دوودڵی بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ئاوەدانكردنەوەو پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان بدەن تا بتوانرێت لەڕێگەی ئەو لیستەوە لەپەرلەمانی عێراق هەموو مافەكان بۆ گەلەكەمان بەدی بێت.
هەروەها ئەندازیار سەید ڕاوێژ لە بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر بۆ خەبات گوتی: دەنگ بەلیستی 275 ی پارتی دیموكراتی كورستان دەدەم لەبەر ئەوەی ئەو كابینەیە بەكابینەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان هەژمار دەكرێت و ئەو لیستە هەمیشە هەوڵی كارای داوە لەپێناو داهاتووی گەلی كوردستان و بەئامانجی مسۆگەركردنی مافەكان و كوردستانێكی بەهێزو سەقامگیرو ئارام. دیارە ئەوئارامییەی كوردستان وایكردووە كەنێردەی ووڵاتان بەخۆشگوزەرانی كوردستان سەرسامن. بۆیە دەنگدان بەو لیستە هەموو خەونەكانی میللەتی كورد بەدیدێنێت و ماف و شایستە داراییەكان لەسایەی ئەو لیستە بۆ خەڵكی كوردستان دەگەڕێتەوە. هەرلەسایەی ئەو لیستەیە كە قەوارەی هەرێمی كورستان ڕۆژلەدوای ڕۆژ بەهێزتر دەبێت ودڵنیام بۆ ئەم هەڵبژاردنە پارتی دیموكراتی كوردستان بە زۆرترین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێرق دەچێتە پەرلەمانی عێراق .
ئەو ئەندازیارە بۆ خەبات گوتیشی: پڕۆژەكانی حكوومەت لەماوەی كابینەی نۆیەم لەژمارە نایەن و زۆرترین كارو پڕۆژە ئەنجامدراون لە هەموو سێكتەرەكان بەتایبەتی لە سێكتەری ڕێگاوبان كە بریتی بوون لە 585 پڕۆژە ژمارەیەك لەو پڕۆژانە ستراتیژین. ئێستاش خراونەتە خزمەت هاووڵاتییان دیارترین پڕۆژەكان بریتین لە پڕۆژەی ڕێگای هەولێر-دهۆك و ڕێگای هەولێر – كۆیە و ڕێگای كەسنەزان- گۆمەسپان و ڕێگای گۆمەسپان –سماقوڵی و چەندانی دیكە لەبواری ئاوی پاك و پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەو چارەسەری كەم ئاوی بۆیە پێویستە هاووڵاتیان دەنگ بە لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كورستان بدەن لە بازنەی هەولێر بۆ ئەوەی هەموو مافەكانی گەلی كورد لەڕێگەی ئەو لیستەوە بەدی بێت
هەروەها ئەندازیار هەڵگورد وەلی حوسێن لە بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی هەولێر گوتی: دەنگدان بەلیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان قەوارەی هەرێمی كورستان بەهێزدەكات وداكۆكی تەواو لەخاكی كوردستان دەكات. پارێزەری ناسنامەی كوردایەتیمانەو هەمیشە داكۆكیكارێكی سەرسەختی مافە ڕەواكانی گەلی كوردە. داوا لە دەنگدەرانی بازنەی هەولێر دەكەین كە ڕۆژی 11/11 بەگوڕوتینەوە بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن تا مافە دەستوریەكانییان مسۆگەر بكەن. ئەو ئەندازیارەی ڕێگاوبان گوتیشی: تاكە لیستە گەرەنتی پاراستنی مافەكانی گەلەكەمانە لە بەغداو لەسەر دەستی ئەو كاروانی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان و ئاوەدانی كوردستان بەدیهاتووەو هەرچەندەی ژمارەی دەنگدەرانمان زیاتر بێت ئەوا لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان بەهێزتر دەبێت.
دواتر و هەر لەم ڕتپۆرتەی ئێمەدا ئەندازیار ڕێباز مەعروف لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرلە بارەی دەنگی خۆی بۆ لیستی 275 گوتی: دەنگدان بەلیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەنگدانە بە ئاوەدانی خزمەتگوزاری و دەستكەوتە مەزنەكان و دەنگدانە بە پێكەوە ژیان، دیارە پارتی دیموكراتی كوردستان جگە لەوەی خاوەنی مێژوویەكی پڕشنگدارە ئەزموونێكی زۆر باش و سەركەوتووی هەیە لە حكوومڕانی و خاوەن ئیرادەیەكی بەهێزەو نموونەش بۆ ئەوە لەكابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهەزاران پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەكوردستان ئەنجامدراوە لە هەموو سێكتەرەكاندا، لەسەردەستی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆیە دەنگ بەو لیستە دەدەین تا لە بەغدا لەخولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داكۆكی لە مافی گەلی كورد بكات.
ئەندازیارێكی تر كە دەنگی بۆ لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆخەبات دووا سەرهەنگ ڕەشاد عەزیز لەبەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر گوتی: دەنگ بە لیستی 275ی پارتی دەدەم بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زۆرترین دەنگ و كورسی بەدەستبهێنیت، پارتی وەك حزب و وەك حكوومەت و ئیدارە خاوەن ئەزموونێكی سەركەوتووە. ئەو ئەندازیارە داوا دەكات چینی ئەندازیاران و خەڵكی دیش دەنگ بە پارتی و لیستەكەی بدەن ئەو گوتی: وەك دەزانین كە ڕۆژی 11/11 /2025 دیاریكراوە بۆهەڵبژاردن هەربۆیە دەبێت لەم سات و كاتە مێژووییەدا و لەو ڕۆژەی كە دیاریكراوە هەموومان بەویژدانێكی ئاسودەوە ماڵ وخزم ودۆست و هاوڕێیانمان هانبدەین و هەڵمەتبەرین بەرەو سندوقەكانی دەنگدان تاوەكو لە بەغدا نوێنەرانی لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كورستان هەڵبژێرین ونوێنەرایەتی خەڵكی هەرێمی كوردستان بكەن.
لە كۆتاییدا ئەندازیار بۆتان خۆشناو لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر گوتی: دیارە پڕۆسەی هەڵبژاردن پڕۆسەیەكی دیموكراسی زۆرگرنگە بەتایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و بەشداریكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەلیستی 275 گەورەترین دەستكەوتەو لەسەر هەموو تاكێكی كورد پێویستە دەنگ بەو لیستە بدات، بۆ ئەوەی گەلی كورد پارێزراو بێت و لە بەغدا سەنگی كورد دیارو بەهێز بێت و هەڵبژاردنی نوێنەران لەسەر ئاستی لێهاتوویی بێت.