خەبات ئارام شێرکۆ- کەرکووک :
شەرمین نەجم عەبد کچی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلولی مەزن و گوڵانی پێشکەوتن خواز و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر، خاوەنی بڕوانامەی کارگێڕی کارە. بەربژێری ژمارە 5 بازنەی کەرکووک لەلیستی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە سەرەتای لاویەتییەوە بە ئاوارەیی و وڵاتی ئێران لە ئۆرگانەکانی(ی.ئافرەتان، قوتابیان و لاوان) و پاشان پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و لەپاش گەڕانەوەشی بۆ نیشتمان، لە ساڵی 1994 کارگێڕی ناوچەی ئافرەتانی پیرمام بووە و دواتر بەرپرسیاریەتی بەشی شەهیدانی لقی 5ـی پارتی پێسپێردراوە و پاشانیش وەکو یەکەم ئافرەت بۆ ماوەی دوو ساڵ دەرهێنەر بوومە لە ڕادیۆی دەنگی کوردستان.
لە دوای پڕۆسەی ئازادیی بووم بە ئەندامی ناوچەی دووبز لە سنووری لقی 3ـی پارتی، ئێستا کارگێڕی لقە لە سەر میلاکی مەکتەبی سیاسی بەڕێز و بۆهەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراقیش لەسنووری بازنەی کەرکوک بەژمارە 5 لەسەر لیستی 275ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بەربژێرکراوە.
خەبات: ئێوە وەك كاندید لیستی 275ـی پارتی مەبەستتان لە (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان) چییە و پارتی دەیەوێت چی بۆ كوردستان مسۆگەر و دەستەبەر بكات كە تاوەكو ئێستا نەكرابێت؟
شەرمین: پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی بارزانی لە بنەڕەتدا بۆ ئازادیی و بە دەستهێنانی مافی ڕەوای گەلی کوردستان هاتووەتە کایەوە پارتی دەریاییەک خوێنی بۆ دەستەبەر کردنی ماف و ئارمانجی گەلی کوردستان بەخشیووە، مێژوو شایەتیحاڵی ئەوەیە هیچ دەستکەوتێک بۆ کوردستان بەبێ بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان نەهاتووەتە بەرهەم، پارتی زۆر جار قوربانی بە بەرژەوەندیی حزبی خۆیداوە لە پێناو مافی گەلی کوردستان، بەهێزبوونی پارتی بەهێز بوونی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی دەبێت.
خەبات: پێتانوایە بتوانن لە ڕێگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، مافە دەستووری و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەستبەرە بكەن؟
شەرمین: نوێنەرایەتی هاووڵاتییان ئەمانەت و ئەرکە:
ئەمانەت لە بەر ئەوەی هاووڵاتییان متمانەت پێ دەبەخشن، و دەتکەن بە نوێنەری خۆیان، و پێویستە بە بەرپرسیاریەتییەوە هەڵسوکەوت لەکەوت لەگەڵ ئەو ئەمانەتە بکرێت و نوێنەری ڕاستەقینەی تاک بە تاکی دەنگدەران و هاووڵاتییان بەگشتی بیت.
ئەرکە لەبەر ئەوەی هەڵبژێردراوی دەنگی هاووڵاتییانی و دەتکەن بە نوێنەری خۆیان تا لە بریی هاووڵاتییان نوێنەرایەتی بکەیت، و هەوڵبدەیت مافە دەستوورییەکانی گەلەکەت لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەستەبەر بکەیت، کەواتە ئەرک بەرپرسیاریەتییە لە بەرامبەر پەروەردگار و هاووڵاتییان، بۆیە چۆن لە ڕابردوودا بەو پەڕیی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی ئەرکی سەر شانم جێبەجێ کردووە لە ئایندەشدا پشت ئەستوور بە پەروەردگار و ڕاسپاردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕابەرایەتیکردنی سەرۆک بارزانی نوێنەری دڵسۆز و ڕاستەقینە و ڕاستگۆ دەبم لەگەڵ پارت و هاووڵاتییانی خۆم.
خەبات: لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، ئێوە زیاتر گرنگی بە چ سێكتەرێك دەدەن، كە پەیوەیست بێت بە ژیان و گوزەرانی خەڵك؟
شەرمین: ئەمن و ئاسایش و پڕۆژەی خزمەتگوزاریی و گەشتوگوزار و گرنگیدان بە کەرتی کشتووکاڵ و بوونی ئەو هەموو نوێنەرایەتی و کونسوڵخانەی وڵاتان و هێزی پێشمەرگە و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە پیلانی دووژمنانی کوردستان گەواهیدەری ئەوەن پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی بەهێز و پێوسیتییەکی حەتمیە بۆ هەرێمی کوردستان هەر بۆیە گرنگە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمجارەش وەک پێشوو بەهێز بێت بۆ ئەوەی بتوانێت زیاتر خەباتی ستووری و یاسایی بکات بۆ بە دیهێنانی مافی گەلی کوردستان لە عێراق.
خەبات: داواكاریتان لە جەماوەر و دەنگدەرانی بازنەكەی خۆتان چییە؟ تاوەكو پارتی بتوانێت زیاتر و زۆرتر خزمەت بەم دوو شارەی كوردستان بكات؟
شەرمین: بەربژێرەکانی پارتی کوڕ و کچی کەرکوکن و ئاگاداری نەهامەتی و سەختییەکانی هاونیشتمانییانی کەرکوکن و لەگەڵیدا ژیاون و قوربانییان لە پێناو کوردستانییەتی کەرکوک کوردستان زۆر داوە، هەر بۆیە سەرکەوتنی کاندیدەکانی پارتی لە کەرکوک زیاتر دەتوانێت خزمەتی کەرکوک بکەن و لە خەمی هاونیشتمانییانی کەرکوک دابن، بەو پێیەی ئێمە پەروەردەی ڕێبازی ڕاستەقینەی پارتی و بارزانین و لەسەر ڕێبازی کوردایەتی گۆشکراوین.