خەبات ئارام شێرکۆ کەرکووک :
مامۆستا شیرزاد رەشید کاکە، ماوەی ۳۳ ساڵ خزمەتی هەیە لە بواری پەروەردە و فێرکردن و لەو ماوەیەدا ۱۳ ساڵ بەڕێوبەری بەشی خوێندنی کوردی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکووک بووە لەنێوان ( ۲٠۱٠-۲٠۲۳ ) و (٥ساڵیش ) سەرۆکی لقی کەرکووکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بووە لەنێوان ساڵانی( ۲٠٠٥_۲٠۱٠) و لەئێستاشدا سەرپەرشتیارە لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسنووری پارێزگای کەرکووک بەژمارە ٢٤ لەسەر لیستی ژمارە ۲۷٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بەربژێرکراوە.

مامۆستا شێرزاد بەربژێری ژمارە 24 لیستی 275ی بازنەی کەرکووک : تەنها پارتی بەرگری لە مافی هاوڵاتی کورد دەکات لە مەسەلە نەتەوایەتیەکان ، وە بەتایبەتی پارتی هەموکات کار دەکات بۆ جێبەجێکردنی مادەی ۱٤٠ ی دەستوری عێراق ، خەڵکی کەرکوک باش دەزانن کە لەهەر شوێنێک پارتی هەبێت کورد مافەکانی خۆی دەستەبەر دەکات وە ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەو شوێنە بەرز و بڵند ڕادەگیرێت.

مامۆستا شێرزاد بەربژێری ژمارەی 24 لە کەرکووک : پارتی پارێزەری شوناسی کوردایەتیە و داکۆکیکاری سەرسەختە لە مافی گەلی کورد لە هەر شوێنێکی ئەم دونیایە بوبێت بۆیە سەرکەوتنی پارتی زەرورەتە بۆ دۆزی گەلی کورد بەگشتی و لە شاری کەرکوک بەتایبەتی ، وە چەند پارتی بەهێزبێت و حزوری هەبێت ئەوەندە کورد بەهێز دەبێت و مافە دەستوریەکانی بەدەس دەهێنێت ..

بەربژێری ژمارە 24 لەلیستی 275ی بازنەی کەرکووک: ئەگەر متمانەی هاوڵاتیان بەدەست بهێنم کار دەکەم بۆ دامەزراندنی گەنجەکانمان لە شاری کەرکوک بەگشتی و دامەزراندنی ئەو خۆبەخشانەی، کە لەکاتی ئێستادا خۆبەخشانە دەوام دەکەن لەناو قوتابخانە کوردییەکان بۆ ئەوی بتوانین لە داهاتودا ئەو خۆبەخشانە بکەین بە مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتەکانی حکومەتی ئیتحادی لە یەکەم قۆناغ و دوواتر بتوانین جێگیریان بکەین لەسەر میلاکی هەمیشەیی ئەو وەزارەتانەی حکومەتی فیدڕاڵ.
زۆر بەداخەوە لە دوای ڕووداوەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەرەوە غەدرێکی زۆر هەیە لە ڕێژەی دامەزراندنی دەرچووانی کورد لە شاری کەرکوک لە بەرامبەر دامەزراندنی دەرچووانی نەتەوەکانی تر، لە کاتێکدا لای هەموان ئاشکرایە، کە ڕێژەی کورد لەشارەکە نیوەی دانیشتوانی شارەکەیە و هەروەها کار دەکەم بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی بۆ کێشەی وەڵامدانەوەی پرسیاری تاقیکردنەوەکان لەناو زانکۆی کەرکوک و کۆلیژەکانی بە زمانی ، کوردی لەلایەن قوتابیانەوە چونکە دەستور ئەو مافەی داوە پێمان، کە زمانی کوردی زمانێکی فەرمیە هاوتەریب لەگەڵ زمانی عەرەبی وە قوتابیانی کورد لە زانکۆی کەرکوک و کۆلیژەکانی دەرچووی خوێندنی کوردین و زۆر ئەستەمە بۆیان بە زمانی عەرەبی وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە، وە ئەم کێشەیە چەندین ساڵە چارەسەر نەکراوە و ساڵانە لەکاتی تاقیکردنەوەکان ئەم کێشەیە سەرهەڵئەداتەوە.
هەروەها کار دەکەم بۆ گەڕانەوەی هەموو دەسەڵاتەکان بۆ پۆلیس لەناو شاری کەرکوک و لابردنی هەمو دیمەنێکی عەسکەرتاریەت لەناو شارەکەمان کە لەدوای ڕووداوەکانی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر درووست بوە ، وە زۆر پێویستە دەسەڵات تەنها لای پۆلیسی خۆجێی بێت تاوەکو هیچ کێشە و ئاستەنگ و ناحەقی و جیاکاری لەبەرامبەر هاوڵاتیان کورد نەکرێت

مامۆستا شێرزاد کاندیدی ژمارەی 24 پارتی لە کەرکووک : سەرکەوتنی بەربژێرەکانی پارتی لە شاری کەرکوک بە پێویست دەزانم، کاندیدانی پارتی ئەگەر سەرکەوتن بەدەس بهێنن دەبنە پارێزەرێکی سەرسەخت بۆ مافی گەلی کورد و دەسکەوتەکانی لە ڕابردوو.