هەڵەبجە: عامر فەرحان:- لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تادێت پشتیوانییە جەماوەرییەکان بۆ لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان فراوانتر دەبێت، لەو چوارچێوەیەشدا، لە پارێزگای هەڵەبجە پەیڕەوانی ئایینی کاکەیی پشتیووانی لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.

تاڤان بەرزان یەکێکە لەپەیڕەوانی ئایینی کاکەیی لە لێدوانێکدا بە خەباتی ڕاگەیاند: من وەک دەنگدەرێکی پارێزگای هەڵەبجە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەراتی عێراق دەنگ دەدەم بە لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە پێم وایە تەنیا پارتی دەتوانێت شەڕی مافە دەستووری یاساییەکانمان بۆ بکات و بە ڕۆحیەتێکی نیشتیمانی و كوردپەروەرانەوە كار بۆ وەدەستهێنانی مافەكانمان بكات، سەرەڕای ئەوە پارتی لە ئاستی حزبی و حکومی زۆر گرنگیی بە پەیڕەوانی ئایینی کاکەیی داوە و لە ئاستی سەرکردایەتی حزب چەندین سەركردەمان هەبووە، لە حکوومەتیشدا وەزارەت و بریکاری وەزیری بۆ کاکەییەکان دابینکردووە، بۆیە بەوپەڕی دڵخۆشییەوە لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵدەبژێرم.

تاڤان بەرزان ئەوەشی بەخەبات گوت: پارتی لەڕابردوودا کاری زۆر گەورەو جدی کردووە بۆ پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستاندا سەرکەوتووش بووە، بۆیە ئەگەر پارتی لە بەغدا بەهێزبێت زیاتر لە ڕابردوو خزمەتی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان دەکات، لەبەر ئەوە وەک تاکێکی پەیڕەوی ئایینی کاکەیی داواکارم لە تەواوی دەنگدەرە کاکەییەکانی کوردستان و هەموو پێکهاتەکان لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێرن، بۆ ئەوەی بتوانین بە ئازادانە و بەئارامی لە هەرێمی کوردستاندا بژین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: من پێموایە ئەگەر پارتی لە پارێزگای هەڵەبجە باڵادەست بووایە بارودۆخی کاکەییەکانی شارەکە زۆر لە ئێستا باشتر دەبوو لە هەموو ڕوویەکەوە، هەڵەبجە لەلای پارتی و جەنابی سەرۆک بارزانی تایبەتمەندیی خۆی هەیە، بۆیە سەرەڕای هەر ڕێگرییەک، دەبینین چۆن حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی جەنابی مەسرور بارزانی، چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی پێشکەش بە شارەکەمانکرد، بۆیە داوا لە دەنگدەرانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەکەم، تەنیا بۆ یەکجارێش بێت پارتی تاقیبکەنەو متمانەی خۆیان بدەن بە لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان، دواتر دەبینن چۆن و بە چ شێوازێک لە بەغدا بەرگری لە مافە یاسایی و دەستوورییەکان و بودجەو قووتی هاووڵاتیان دەکات، بۆیە بۆ دەربازبوون لە ناڕەحەتییەکانمان دەنگ دەدەین بە لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان.

وانیار نەوشیروان گەنجێکی کاکەیی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە لە لێدوانێکدا بە خەباتی ڕاگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان لەپێناو پرسە نەتەوەییەکاندا ڕووبارێک خوێنی ڕشتووە، بێگومانین لەوەی هیچ کاتێک پارتی کەمتەرخەم نابێت لە داکۆکیکردن لە مافە یاسایی و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان، هەروەها پارتی هەمیشە بەچاوی ڕێزەوە سەیری پەیڕەوانی ئایینی کاکەیی کردووە، لە هەموو هەڵبژاردنێکیشدا کاندیدێکی کاکەیی لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان دەرچووە، ئەمەش واتای گرنگیدانی پارتی دیموکراتی کوردستانە بە پێکهاتەی کاکەیی، جیاواز لە هەموو لایەنە سیاسیەکانی تر، بۆیە وەک دەنگدەرێکی کاکەیی لە پارێزگای هەڵەبجە بێ دوودڵی دەنگ دەدەم بە لیستی 275ـی پارتی دیموکراتی کوردستان.

وانیار نەوشیروان ئەوەشی بەخەبات گوت: لە تەواوی عێراقدا تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستانە لە خەمی پاراستنی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاوازەکاندایە، کاری زۆر گەورە و جدی لەمبارەیەوە کردووە، ئەمەش بووەتە سیمایەکی جوانی هەرێمی کوردستان لای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بۆیە پێکهاتەکانیش دەبێت ئەو ڕاستییە بزانن، بۆ ئەوەی مافەکانیان زیاتر پارێزراو بێت، دەبێت دەنگیان بۆ لیستی 275ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بێت.

ڕوونیشیکردەوە: وەک یەکێک لە پەیڕەوانی ئایینی کاکەیی و دانیشتوویەکی پارێزگای هەڵەبجە، پێموایە ئەگەر پارتی لەم شارەدا باڵادەست بووایە، ئێستا دۆخی خزمەتگوزاری شارەکەو گوزەرانی دانیشتووانەکەی لەئاستێکی بەرزتردا بوو، ئەگەر ئەو پڕۆژانەی پارتی پێشکەشی شارەکەی کردووە حیساب نەکرێت، دەبینین شارەکە تەنیا چەند پڕۆژەیەکی هەیە کە سەرمایەداران بۆ شارەکەیان کردووە، بۆیە داوا لە تەواوی دەنگدەرانی کوردستان بەگشتی و بەتایبەت دەنگدەرانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەکەم بۆ خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێرن بۆ ئەوەی لە بەغدا شەڕی مافە یاسایی و دەستوورییەکانمان بۆ بکات و مافەکانمان بپارێزێت.

سەرگوڵ هۆمەر خاتوونێکی بەتەمەنی کاکەییە لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەی خەباتی ڕاگەیاند: پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی لای کاکەییەکان تایبەتمەندیی خۆی هەیە، پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە خۆی بە خاوەنی کاکەییەکان زانیووە، هەموو هەوڵێکی داوە تا مافەکانیان پارێزراو بێت، ئێمەش وەک کاکەیی دەنگمان بۆ لیستی 275ـی پارتی دیموکراتی کوردستانە، چونکە دڵنیاین سەرۆک بارزانی هەمووکات لەپشتمانە و خەمخۆری هەموو کاکەییەکە.

ئەوەشی بەخەبات گوت: هەڵەبجە شارێکی وێرانە بوو دوای کیمیابارانی شارەکە لەلایەن ڕژێمی بەعس، دوای دروستبوونی حکوومەتی هەرێم، دەسەڵاتدارانی شارەکە نەیانتوانی خزمەتی شایستەی شارەکە بکەن، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان لەو ناوچانەی هاووڵاتیان متمانەیان پێکرد و دەنگیان پێدا دەبینین چۆن لەڕوی خزمەتگوزارییەوە پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیووە، ئێستاش ئەو بەرەو پێشچوونەی لە هەڵەبجە هەیە لەسایەی دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوەیە، کە چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی بۆ شارەکەمان جێبەجێکردووە وەک کردنەوەی سایلۆی هەڵەبجەو کارەبای 24 کاتژمێریی چەندین پڕۆژەی گرنگیتر، بۆیە داوا لە هەموو دەنگدەرانی کاکەیی دەکەم لە ڕۆژی دەنگدان بڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن بە لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە ئەو لیستە هەڵگری ڕێبازی پیرۆزی بارزانییەو بەهەموو توانایەکییەوە بەرگریمان لێ دەکات و مافەکانمان دەپارێزێت.