سهرهتا كوردستانی ئاریان عەبدولڕەحمان ئیسماعیل كاندیدی ژمارە (2)ـی بازنەی سلێمانی، لە لیستی (275)ـی پارتی...
خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- ئاریان عەبدولڕەحمان ئیسماعیل كاندیدی ژمارە (2) لە لیستی 275 ـی پارتی لە بازنەی سلێمانی دەربارەی پرۆژەكانی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و كارنامەی پارتی دیموكراتی كوردستان قسەی بۆ خەبات كرد:
كاندیدی ژمارە 2ی لیستی 275 ـی پارتی لە بازنەی سلێمانی دەربارەی درووشمەكانی (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان) دەڵێت: مەبەست لە (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان) هەر سێ پرەنسیپی هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان بنەمای دونیابینی ئێمەیە بۆ داهاتووی عێڕاق: هاوبەشی: وەك و پارتی دیموكراتی كوردستان كە گەورەترین و كاریگەرترین حزبین لەسەر ئاستی عێڕاق و هەرێمی كوردستان هاوبەشێكی ڕاستەقینە بین لە دەسەڵات و بڕیاردان لە عێڕاق، هاوسەنگی: بەرجەستەكردنی دادپەروەری و یەكسانی لە دابەشكردنی دەسەڵات و دامەزراوەكان (یاسادان، جێبەجێكردن، دادوەری )، سازان: مەبەست لە سازان یەكڕیزی و لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتن و كاری پێكەوەیی لەنێوان هێزە سیاسیەكاندا و دانانی بەرنامە و سیستەمێكی سیاسی كە تێیدا هەموو لایەنەكان و پێكهاتەكان بەشێوەیەكی ئارام و هاوئاهەنگ كار بكەن، نەك زاڵكردنی لایەن و پێكهاتەیەكی زۆرینە، پارتی دیموكراتی كوردستان هێزی سازانە و ئەم هێزەش بەڕوونی لە خەباتی شاخ و خزمەتی شاردا ڕەنگی داوەتەوە، ئەوەی تاكو ئێستا نەكراوە و پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت بۆ كوردستان مسۆگەریان بكات وەك: جێبەجێكردنی ماددەی ۱٤۰ ی دەستوری عێڕاق ، چارەسەری ڕیشەیی كێشەی مووچە و بودجە ،دەركردنی یاسای نەوت و گاز ،جێبەجێكردنی سەرجەم ئەو ماددە و بڕگانەی دەستوور كە لە بەرژەوەندی قەوارەی هەرێمی كوردستانە و، لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێڕاق پشتگوێخراون و كاریان پێ ناكرێت.
دەربارەی دەستووری و ماف و شایستە یاساییەكانی خەڵكی كوردستان ئاریان عەبدولڕەحمان گوتی: مافە دەستووری و داراییەكان لە ڕێگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوەیە، بەڵێ بڕوامان بە توانای خۆمان هەیە، چونكە: دەستوور ڕوونە ، دەستووری هەمیشەیی عێڕاق كە گەلانی عێڕاق دەنگیان پێ داوە مافە دەستوری و داراییەكانی هەرێمی كوردستانی دیاریكردووە و ئێمە داوای جێبەجێكردنی دەستوور دەكەین، كە مافی خۆمانە، بۆیە گوشار دەخەینە سەر حكوومەتی فیدراڵ بۆ جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكانمان.
دەربارەی ئەو سێكتەرانەی ئەم كاندیدە دەیەوێت كاری لەسەر بكات لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق گوتی: سێكتەری تەندروستی باشتركردن و دروستكردنی نەخۆشخانەی مۆدێرن و ستاندارو، هەروەها دابینكردنی دەرمان و چارەسەری نەخۆش،پەروەردە باشتركردن و دروستكردنی قوتابخانە و، دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستیەكانی،كار و بژێوی پشتگیری كردن لە پیشەسازی و وەبەرهێنان ،دامەزراندن و ڕەخساندنی هەلی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان و لاوان .خزمەتگوزاری سەرەتایی بەتایبەت ئاو، كارەبا ، جادە و بان.
پەیامی كاندیدی ژمارە 2 بۆ خەڵكی سلێمانی ئەوەیە: داواكارییەكانمان ڕوون و دڵسۆزانەیە و وەك و پارتی دیموكراتی پێویستمان بە هاوار و دەنگە دەنگ نییە تا ڕاستی بگەیەنین، بەڵكو هاووڵاتیان بە كارو پڕۆژەكان دەمانناسنەوە، داواكارین لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی سلێمانی، گەرمیان، ڕاپەڕین، كە دەنگتان بەكاربهێنن بۆ ئەوەی وەك هەمیشە پارتی بە بەهێزی بمێنێتەوە، چوونكە تا پارتی بەهێزبێت كوردستان بەهێزە. بە دەنگەكانتان دەتوانین :مافەكانی خەڵكی كوردستان بپارێزێت، بودجە و پڕۆژەی گەشەپێدان بەدەستبهێنێت، دەنگی ئێوە بگەیەنینە بەغدا و تاكو بتوانین توانای داكۆكیكردنمان هەبێت لە مافەكانتان، متمانەمان پێ بكەن بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی ئابووری.