سهرهتا كوردستانی هەتاو محەممهد ئیسماعیل هەمەوەندی كاندیدی ژمارە (4) ـی بازنەی كەركووك، لە لیستی(275)ـی...
خەبات: ئارام شێرکۆ:- (هەتاو محەمەد ئیسماعیل هەمەوەندی) مامۆستا و ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرلە ئیدارەی پەروەردەیی و شێوازەکانی وانەوتنەوە و خاوەن بڕوانامەی ڕاهێنان کاندیدى ژمارە 4 لەسەرلیستی 275ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەربارەى ئەوەى کە ئایا مەبەستییان لە (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان) چییە وپارتی دەیەوێت چی بۆ كوردستان دەستەبەربكات؟ لەمبارەیەوە کاندیدى ژمارە ٤ گوتى: پێشکەوتنێکی هەمەلایەنە کە لە دادپەروەريیەوە دەستپێدەکات ولە پەروەردەدا گەشە دەکات، بەهێزکردنی ئافرەتان ولاوان، داکۆکیکردن لە مافی جووتیاران و پەرەپێدانی کشتوکاڵ، گواستنەوەی ئەزموونی سیاسی و ئاوەدانی کوردستان بۆ کەرکوک گواستنەوەى ئەزموونى هاوژیانى لە کوردستانەوە بۆ کەرکوک لەگەڵ پێکهاتەکانی ترى (عەرەب، تورکمان، مەسیحی).
دەربارەى ئەوەشى کە ئایا پییانوایە بتوانن لە ڕێگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، مافە دەستووری و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەستەبەر بكەن؟ کاندیدى ژمارە ٤ لەلیستى ٢٧٥ى پارتى بۆ خەبات گوتى: بە بۆچوونی من سەرکردایەتی دەسەڵات نییە، بەڵکو ئەرک و بەرپرسیارێتیە.دیدگامان هەوڵدانە بۆ گواستنەوەى ئەزموونى هەرێمی کوردستان بۆکەرکوک لە ڕووى کارگێڕی و خزمەتگوزاریی تەواو.
لەبارەى ئەوەشى کە ئایا ئەوان گرنگى بە چ سێكتەرێك دەدەن، كە پەیوەیست بێت بە ژیان و گوزەرانی خەڵك؟ هەتاو محەمەد کاندیدى ژمارە ٤ لەلیستى ٢٧٥ پارتى گوتى: جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ بە ڕۆحی ئاشتەوایی نیشتمانی و دەستەبەرکردنى مافی هەموو پێکهاتەکان و پشگیریکردن لە دەسەڵاتی دادوەرى، ئەو كاندیدەی لیستی 275 دەربارەی کەرتی پەروەردە كە خۆی لەم بوارە كاردەكات بۆ خەبات گوتی: گەشەپێدانی كەرتی پەروەردە لە چەندین ڕوەوە پێویستەو كاری بۆدەكەین لەوانە پڕۆگرام كەهانی بیرکردنەوە بدات گۆڕینی شێوازی تاقیکردنەوەکان بۆ پێوانەی تێگەیشتن ،نەک لەبەرکردن هەروەها پشگیری دەروونی و ئەکادیمی قوتابیان و پاڵپشتیکردنی قوتابیانی پۆلی شەش. باوەڕیشم وایە کە منداڵ ژمارەیەک نییە لە ئامارەکاندا، بەڵکو تۆوی هەڵسانەوەی داهاتووە بۆیە کاردەکەم لەسەردامەزراندنی بەرنامەکان بۆ پاراستنی منداڵان لە توندوتیژی وپشتگوێخستن، و دابینکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی و تەندروست بۆ هەموو منداڵێک لە کەرکووک.
كاندیدی ژمارە 4ی لیستی 275 لەبارەی ژینگە وکشتوكاڵ و تاچەند ئامانجییەتی كاری بۆبكات بۆ خەبات گوتی: فراوانکردنی ڕووبەری سەوزایی وباشترکردنی ژینگە بۆ ئەوەی دەرچەیەکی تەندروست و سەلامەت بۆ هەمووان دابین بکەين. ژینگەیەكی تەندروست خۆشگوزەرانی نییە، بەڵکو مافێکە بۆ هەر هاووڵاتییەکی شاری کەرکوک کە بەدوای ژیانێکی شکۆمەندانە وداهاتوویەکی بەردەوامدا دەگەڕێن.
لەبارەی شاری كەركوك كە بە شاری نەوت دەناسرێت ودیارە خەڵك بۆ شارەكەی خۆی خێری لێ نەبینیوە. پێتانوایە دادپەروەری لەداهاتیا هەیە؟ لەمبارەیەوە هەتاو محەمەد كاندیدی ژمارە 4 بۆ خەبات گوتی: کەرکوک شاری نەوتە، بەڵام شایانی ئەوەیە دادپەروەریش بێ بەڕێوەبردنی دادپەروەرانەی سامانی نەوتی ئەركە و دەبێت بكریت و ئەوەش كاری ئیمەیە لە داهاتوو،كە خەڵكی ئەو شارەین و دەبینە نوێنەری خەڵكیش دابەشکردنی دادپەروەرانەی داهات لەسەر هەموو پێکهاتەکان و ناوچەکان دەبێتە ئەركمان لە داهاتوو.پشگیری پڕۆژە گەشەپێدانەکانی نەوتیش دەكەین.