لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی کوردستان درا.

 ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی و ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی، کۆبوونەوەی هەفتانەی کرد، لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاری خەرجکردنی مووچە درا.

  لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی پارە دەکرێت و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت. سەرەتا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرێت، دواتر لە وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی پار دەکرێت.