وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان 120 ملیار داهاتی نانەوتی بە کاش بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕەوانە کرد.

  نووسراوی ناردنی 120 ملیارەکە ڕۆژی 20-10-2025 لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی کوردستان واژۆ کراوە و ئەمڕۆش پارەکە خراوەتە سەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندی لە هەولێر. داهاتی نانەوتی مانگی هەشت بەمشێوەیە کۆکراوەتەوە؛ 72 ملیار دیناری لە هەولێر و دهۆک، 48 ملیار دیناریش لە سلێمانی بووە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: 120 ملیار داهاتی نانەوتی بۆ مانگی هەشت بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.