هانا کاکەیی كاندیدی ژمارە (22)ی بازنەی كەركووك، لە لیستی (٢٧٥)ـی پارتی دیموكراتی كوردستان: پارتی لە بەرنامەی كاری خۆیدا هیچ لایەنێكی وەلا نەناوەو كار بۆ بەرژەوەندی گشتی دەكات

158

خەبات: پەری محەمەد:- هانا بەهجەت فەتاح کاکەیی كاندیدی ژمارە 22ـی بازنەی كەركوك لەسەر لیستی 275 ی پارتی دیموكراتی كوردستان ماوەی (١٣) ساڵە وەکو پارێزەر لە شاری کەرکوک بە خۆبەخشی خزمەتی شارەکە دەكات وەک پارێزەێک لە چەند ڕێکخراوی جڤاکی بەتایبەتی لە بواری یاسا و پەروەردە وژینگە هاوکاری هاووڵاتییانی شارەکەی کردووە.

‎لە ئێستادا هانا بەهجەت کاکەیی كاندیدی ژمارە (٢٢)ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پەیام و بەرنامەی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران وەك لیست و ئەركی خۆی وەك پەرلەمانتارێك دوای بەدەستهێنانی متمانەی دەنگدەران تایبەت بە خەبات گوتی: هەرسێ دروشمی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بۆ بانگەشەی ئەم هەڵبژاردنە دیاریکراون، مەبەستی سەرەکی پارتی لە هاوبەشی واتا پارتی باوەڕی هەیە بە هاوبەشبوون لە بڕیار و بەرنامەکان و هاوسەنگی لە ماف و بەها بنەڕەتییەكان کە دەبێت لە هەموو جۆمگەکان بە شێوەیەکی یەکسان پارێزراو بێت، سازانیش پارتی مەبەستی ئەوەیە كە دەبێت بەهۆی هاوکاری و یەکگرتوویی گفتوگۆکردن لەگەڵ یەكتر بگەینە ڕیككەوتن كە مافی هەمووان تێیدا پارێزرازو بێت.

هانا بەهجەت کاکەیی بەربژێری ژمارە (٢٢)ی بازنەی کەرکوک لەسەر لیستی (٢٧٥)ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی گوت: كە پارتی دیموکراتی کوردستان داوای جێبەجێکردنی مافە یاسایییەکانی گەلی کورد دەکات، کە بە فەرمی لە دەستووری عێراقدا ناسراون، بەڵام تاکو ئێستا ئەم مافانە بە شێوەیەکی کاریگەرو تەواو جێبەجێ نەکراون، نابێت هیچکات تەنیا گرنگیی بە یەک بابەت بدرێت و بوارەكانی دیكە وەلابنرێت، بۆیە ئێمە لە لیستی 275 ی پارتی كاردەكەین بۆهەموو بوارەکان وبۆ بەرژەوندی گشتی كە باشترکردنی ژیانی خەڵک و خۆشترکردنی ژیانی ڕۆژانەیان لە پێشینەی كارەكانمانە.

هانا بەهجەت ، كاندیدی ژمارە 22ی لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی كەركووك ڕایگەیاند: پارتی دیموكاتی كوردستان هەموو كاتێك بە تەواوی تواناكانی خۆیەوە كاری بۆ ئەوە كردوە لە ڕێگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، مافە دەستووری و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەستبەر بكات، ئەوەیش لە ریگای یاسایی و دەستووری عێراقەوە مافی دانیشتووان و پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، چونكە پارتی هەمیشە خەمی پاراستنی هەرێمی لەكۆڵ ناوە و لە بەرپرسیارێتی رای نەكردووە، بەردەوام كاری بۆ پێكهاتە جیاوازەكانی كەركوك و تەواوی دانیشتووانی شارەكەش كردووە.

هانا بەهجەت کاکەیی كاندیدی ژمارە (٢٢)ی بازنەی کەرکوک لەسەر لیستی (٢٧٥)ی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: بێگومان، تەنیا لە ڕێگای بەدەستهێنانی دەستوور و جێبەجێکردنی یاسا، دەتوانین مافی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی یاسایی بەدەستبهێنین و بیپارێزین، ئەم ئامانجانە تەنیا لە ڕێگای نوێنەرانی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەستدێت، دەتوانین کار بکەین بۆ پاراستنی قەواری هەرێمی کوردستان ومافی خەڵکی کوردستان، ئەوانش تەنیا بە پارتی دەکرێت، چونکە پارتی مێژوویەکی درێژی هەیە و هێزی یەکەمە لە کوردستان.