سهرهتا كوردستانی عەلی شێخ خاڵس كاندیدی ژمارە (21)ـی بازنەی هەولێر،لە لیستی 275ـی پارتی دیموكراتی...
خەبات: عەلی بانیشاری:- كاندیدی ژمارە (21)ـی بازنەی هەولێر لەسەر لیستی (275)ـی پارتی دەڵێت: لە بەغدا هەوڵی جددی دەدەم خاك و مافە زەوتكراوەكانی هاووڵاتیانی كوردستان بەپێی دەستوور و یاسا لە عێراقی فیدراڵ بەدەستبهێنم لەسەر بنەمای ڕاستەقینەی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان، ئەو دەشڵێت: لە پەرلەمانی عێراق نوێنەری گەل و دەنگی ڕەسەنایەتی هەولێر دەبم و داكۆكی لە تەواوی هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم.
عەلی شێخ خاڵس بەرزنجی، كاندیدی ژمارە (21) لە بازنەی هەولێر لەسەر لیستی (275)ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (خەبات)ـی گوت: زیاتر لە 21 ساڵە بەو پەڕی ئەمانەت و راستگۆییەوە وەكو پارێزەرەی ڕاوێژكار بەدەم گرفتەكانی خەڵكەوەم و لە دەشتی هەولێریش لەسەر زەوی باو و باپیرانم كاری كشتوكاڵیی و ئاژەڵداریی دەكەم. گوتیشی: بەمەبەستی خزمەتكردنی خەڵك و نیشتیمان و پارتیمان و بۆ حێبەجێكردنی تەواوی ماددەكانی دەستووری هەمیشەیی عێراقی فیدڕاڵ، بە هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان وەكوو پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدی ژمارە (21) هەنگاو دەنێین بەرەو بەدستهێنانی ماف و داخوازییەكانی گەلەكەمان.
عەلی شێخ خاڵس كاندیدی ژمارە (21)ـی بازنەی هەولێر لەسەر لیستی (275)ـی پارتی ئەوەشی گوت: ڕاسپاردەی سەرۆك بارزانی لەسەر بنەمای هاوبەشی و هاوسەنگی و سازانە لە بەغدا، بەڵێن دەدەم ئەم ڕاسپاردەیە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە جێبەجێ بكەم و پێشمەرگە ئاسا ئەم ئەركە پیرۆزە بۆ خزمەتكردنی خەڵك و خاك و نەتەوەكەم لە ئەستۆ بگرم.
كاندیدی ژمارە (21) لە بازنەی هەولێر لەسەر لیستی (275)ـی پارتی زیاتر گوتی: لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە شوێنی ملاملانێی لایەنە سیاسییەكانە نوێنەری گەل و دەنگی ڕەسەنایەتی هەولێر دەبم و داكۆكی لە تەواوی هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم بۆ ئەوەی مافەكانیان زەوت نەكرێت، ئاماژەی بەوەشدا، جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی دەستوور تاكە زامنی ڕاستەقینەیە بۆ پاراستنی هاوبەشی و بەدیهێنانی هاوسەنگی و گەیشتن بە سازانێكی نیشتیمانی، عەلی شێخ خاڵس بەرزنجی جەختیلەوەشكردەوە، بەجێبەجێكردنی دەستوور تەواوی پێكهاتەكانی عێراق بێ جیاوازی و بە یەكسانی مافەكانیان دەستەبەردەبێت.
عەلی شێخ خاڵس بەرزنجی، كاندیدی ژمارە (21)ـی بازنەی هەولێر لە لیستی (275)ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كەوا بڕیارە لە 11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت دەڵێت: لە ژێر سێبەری ئاڵای شكۆداری كوردستان و پارتیمان بە ئومێد و گڕوتێكی نوێوە بەرەو هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان لە بەغدا هەنگاو دەنێین، عەلی شێخ خاڵس كاندیدی ژمارە (21)ـی بازنەی هەولێر لەسەر لیستی (275)ـی پارتی دەشڵێت: دەنگدانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە لیستی (275)ـی پارتی ئەمانەتی داهاتووی نەوەكان و نیشتیمانەكەمانە، ناوبراو داواشیكرد، لە سێكەرتی خزمەتگوزاریدا هاووڵاتییان سەیری كار و پڕۆژەكانی پارتی لە هەرێمی كوردستان و هەولێری پایتەخت بكەن.