ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی 10ی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازیی لە گلێن مایڵز باڵوێزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونوەدا، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و کێشەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دیموکراتیانە و دوور لە توندوتیژی و پێشێلکاری .