لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ڕزگاری، دوو هەزار فەرمانبەران و هێزی ئەمنی و خانەنشین ناویان لە تیروپشكی زەوی دەرچوو.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بڵاوی کردەوە، تیروپشك بۆ دوو هەزار پارچەزەوی، لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ڕزگاریی سنووری پارێزگای ههولێر كرا.
مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ تیروپشكی دابەشکردنی زەوی لە ناحیەی ڕزگاری كرا، زەوی بۆ دوو هەزار فەرمانبەری وەزارەتە جیاوازەكان و خانەنشینان و پیشمەرگە دەرچوو.”
ناوەكان لەم لینكەی خوارەوەدایە: