خەبات: عامر فەرحان:- لەگەڵ نزیکبوونەوە لەدەنگدان بۆ خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تادێت پشتیوانییەکان بۆ لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر دەبن، هاووڵاتیانی کوردستان متمانەیان بە پارتی هەیە لەبەغدا داکۆکی لەمافەکانیان بکات، لە پارێزگای هەڵەبجەش گەنجانی شارەکە بۆ ئایندەیەکی گەش و ڕوون لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵدەبژێرن.
نەجیبە ئەحمەد خاتوونێکی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجیە لە لێدوانێکدا بە خەباتی ڕاگەیاند: بۆ خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدڵنیایەوە دەنگ بەلیستی 275ی پارتی دەدەم، چونکە لەڕابردوودا پارتی بەکردار ئەوەی سەلماندووە کە خەمخۆر و داکۆکیکاری سەرسەختی مافە ڕەواکانی گەلی کوردە، پارتی هیچ کاتێک لەپێناو بەرژەوەندی حزبی خۆی پشتی لە هاووڵاتیانی کوردستان نەکردووە، بەپێچەوانەوە بەرژەوەندییەکانی خۆی کردووەتە قوربانی لەپێناو هاووڵاتیاندا، بۆیە من وەک گەنجێکی پارێزگای هەڵەبجە دەنگ بە لیستی 275ی پارتی و كاندیدەكانی دەدەم.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: من وەک گەنجێکی پارێزگای هەڵەبجە وای دەبینم هەڵەبجە بەلای پارتی و جەنابی سەرۆک بارزانییەوە تایبەتمەندی خۆی هەیە، بینیمان لەڕابردوو پارتی چۆن مکوڕ بوو لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، جەنابی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا پارێزگای هەڵەبجەی پڕۆژەباران کرد، بۆیە من داوا لە دەنگدەرانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەم دەنگیان بۆ لیستی 275ی پارتی بێت، تا دەستی ئاوەدانی زیاتر بگاتە شارەکەمان، هەروەها لەبەغدایش شەڕی مافە یاسای و دەستوورییەکانمان دەکات و ناهێڵێت هیچ کەس و لایەنێک دەست بۆ مافەکانمان ببات.
محەمەد کامیل گەنجێکی تری دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە و لە لێدوانێکدا بە خەباتی ڕاگەیاند: پارتی خاوەن مێژوویەکی گەورەیە لە سەروەری و قوربانیدان، لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ بە درێژایی مێژوو لە سەنگەری بەرگریکردن بووە لە مافە ڕەواکانی نەتەوەکەمان، بۆیە بە ئەرکێکی نیشتیمانیی دەزانم متمانەی خۆم بدەم بەلیستی 275ی پارتی، چونکە دڵنیام لە ئایندەشدا تەنیا پارتییە لەڕیزی پێشەوەیە بۆ بەرگریکردن لەمافەکانمان.
ڕوونیشی کردەوە: پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەی سەلماندووە، لەهەر قۆناغێکدا پارتی بەهێز بووبێت، کوردستانیش بەهێز بووە، بۆیە بۆ بەهێزیی زیاتری کوردستان دەمانەوێت پارتیش بەهێزبێت و متمانەی خۆمان بە پارتی دەبەخشین و دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەین، هەروەها هەڵەبجە، بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەبووە، جەنابی سەرۆک بارزانی داکۆکیکاری داوا و داخوازییەکانی هەڵەبجە بووە و خزمەتێکی گەورەی بە هەڵەبجەییەکان کردووە، ئێستاش کاتی ئەوەیە وەک هەڵەبجە وەڵامی خزمەتەکانی پارتی بدەینەوە و لیستی 275ی پارتی هەڵبژێرین تا لە ئایندەدا خزمەتی زیاتر بکرێن.
دەشڵێت: وەک دەنگدەرێک، داوا لە خەڵکی کوردستان و هەڵەبجەی ئازیز دەکەم، لەم قۆناغەشدا دەنگ و متمانەیان بە پارتی بدەن بەلیستی 275، بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت دژایەتیمان بکات و مافەکانمان پارێزراو بێت، کاروان کەریم هاوڵاتییەکی تری پارێزگای هەڵەبجەیە بە خەباتی ڕاگەیاند: وەک گەنجیک متمانە و دەنگم بۆ لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستانە، چونکە دەنگدان بە پارتی دەنگدانە بەو هێزەی کە لە سەختترین ڕۆژگاردا قەوارەی هەرێمی کوردستانی پاراستووە و هەمیشە پێشەنگ بووە لە داكۆكیكردن لە مافە دەستوورییەكانی گەلەكەمان لە بەغد، کە ناوی پارتی دەهێنرێت ڕاستەوخۆ کوردبوون و قوربانیدان لەپێناو کوردستاندا دێتە پێش چاو هەموو لایەنە عێراقیەکانیش دەزانن، کە پارتی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی گەلی کورد دەکات، بۆیە بۆ پاراستنی مافەکانمان لیستی 275ی پارتی هەڵدەبژێرین.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: هەڵەبجە پرسێکی گرنگ بووە لای پارتی دیموکراتی کوردستان، بەتایبەتی جەنابی سەرۆک بارزانی ئەگەر پێداگری جەنابی سەرۆک بارزانی نەبوایە، تەنانەت بە پارێزگابوونی شارەکەمانیان بە ڕەوا نەدەبینرا، ئێستاش بۆ ئەوەی داوای قەرەبووی کەسوکاری شەهیدان و کیمیاباران و داوای پڕۆژە و خزمەتگوزاری زیاتر بکەین بۆ شارەکەمان داوامان ئەوەیە، با هەموومان پێکەوە دەنگ بە لیستی 275ی پارتی بدەین، چونکە پارتی هێز و ئیرادەی گەلە و گەرەنتیی داهاتوویەکی پڕشنگدارە.
سەنا عەزیز خاتوونێکی تری دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە لە لێدوانێکدا بەخەباتی گوت: من وەک گەنجێک دەنگ دەدەم بەلیستی 275ی پارتی، چونکە ئەگەر گوزەرێک بە مێژووی پارتە سیاسییەکانی کوردستاندا بکەین، دەبینین پارتی ئەو حزبەیە کە زۆرترین هەڵوێستی نیشتمانیی هەبووە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد، هەمیشە خۆی بە خاوەنی نیشتمان و مێژوو زانیووە و خۆی بە بەرپرس و پارێزەری کوردستان داناوە، هەروەها لە بەرامبەر سەرجەم ئەو داگیرکارییانە وەستاوەتەوە کە ڕووبەڕووی خاکەکەمان بووەتەوە لە پێناو ئاڵاو بەرگریکردن لە شکۆی گەلی کورد سینگی قەڵغان بووە، بۆیە بە دڵنیایی لەسەر سندوقی دەنگدان بەبێ بوونی هیچ گومانێک لیستی 275ی پارتی هەڵدەبژێرم و متمانەی پێ دەبەخشم.
دەشڵێت: گومان لەوەدانییە بەهێزبوونی پارتی کاریگەرییەکی زۆر باشی هەیە لە باشبوونی دۆخی کورد، لە هەرشوێنێک پارتی بەهێز بێت کوردستان بەهێزتر و ئاوەدانتر دەبێت، بۆ بەهێزبوونی کوردستان و ئاوەدانی ئارامی زیاتر دەنگ دەدەین بەلیستی 275ی پارتی، ڕوونیشیکردەوە: من وەک گەنجێکی دانیشتووی هەڵەبجە وای دەبینم پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە بە گرنگییەوە تەماشای پارێزگای هەڵەبجەی کردووە و هەوڵی داوە لە ئاست داواکارییەکانی خەڵکی هەڵەبجە و سەرجەم چین و توێژەکانی ئەم پارێزگایە بێت.