ەگەڵ گەشتنی بە فڕۆکەخانەی بن گۆرین، دۆناڵد ترەمپ لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆ و چەندین بەرپرسی وڵاتەکەیەوە پێشوازی لێکرا، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان رایگەیاند تەواو پڕۆسەی ئاگربەست سەرکەوتو بوە و شەڕی غەززە کۆتایی هاتوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ گەشتە ئیسرائیل برایر وایە بەشداری بکات لە لوتکەی شەرم شێخ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی دوو ساڵەی نێوان سوپای ئیسرائیل و حەماس.
ئیسحاق هێرتسۆگی سەرۆکی ئیسرائیل لەبارەی ترەمپەوە رایگەیاندوە؛ سەرۆک ترەمپ، نەک تەنیا ئازیزانی ئێمە دەگەڕێنێەوە وڵات، بەڵکو بناغەی قۆناغێکی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەسەر بنەمای هاوکاری و ئاسایش و هیوای ڕاستەقینە بۆ داهاتویەکی پڕ لە ئاشتی داناوە.
ترەمپ قسەی بۆ رۆژنامەنوسەکان کردوە و جەخیکردەوە تۆنی بلێر تۆنی بلێر تاکە کاندیدی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی ئاشتی غەززە
لەبارەی ئەوەی ئایا سەردانی غەززە دەکات، ترەمپ دەڵێت؛ شانازی دەکەم ئەگەر بتوانم سەردانی غەززە بکەم










