بەربژێری ژمارە ١١ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، بۆیە هەرێمی كوردستان پێویستیی بەوەیە لە ڕێگەی حزبێكی بەهێزی وەك پارتییەوە بە پارێزراوی بهێڵرێتەوە.
بەختیار هیجران، بەربژێری ژمارە ١١ی لیستی ٢٧٥ی پارتی، لە نووسینێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازە لە دۆخێکی ئاڵۆز و چارەنووسسازی ناوچەکەشدا بەڕێوە دەچێت، بۆیە ”بۆ ئەم قۆناغە سەخت و دژوارەی ناوچەکە، پێویستیمان بە حزبێكی بەهێزی وەك پارتیمانە بە سەرۆکایەتیی سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ ئەوەی کوردستان پارێزراو بێت و بگەین بە ئامانجی سەد ساڵەی دۆزە ڕەواکەمان.“
ڕوونیشی كردووەتەوە: ”داواتان لێ دەکەم پێکەوە قۆڵی مەردانەی لێ هەڵبکەین و شەو و رۆژ بخەینە سەر یەک بۆ سەرخستنی گەورەی لیستی (۲۷٥)ی پارتیمان.“
باسیشی لەوە كردووە كە ئەو وەك بەختیار هیجران، پێشمەرگە و كادیری ۳٥ ساڵی خەباتە لە ڕیزەکانی پارتیدا، ئێستاش بە ژمارە (۱۱) لەسەر لیستی (۲۷٥) بەربژێرە و داوای لە دەنگدەران كردووە، متمانەی خۆیانی پێ ببەخشن ”تاوەكوو وەك هەمیشە، پێشمەرگەئاسا بەرگریکار و خزمەتکاری دڵسۆزی ئێوەی خەڵكی کوردستان بم. بەڵێنتان پێدەدەم هەمیشە پێشمەرگە و کوڕی دڵسوزی پارتیمان و ڕێبازی بارزانی دەبم.