ئه‌مرۆ چوارشەممە 8ی تشرینی یەكەمی 2025، لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا، بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و بارودۆخ و دواپێشهاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا .

 هەروەها رۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەردوولا هیوایان خواست ئەو هەڵبژاردنە و دەرئەنجامەكانی، گۆڕانكاریی ئیجابی لێ بكەوێتەوە و خزمەتی بنەماكانی دیموكراسی و نوێنەرایەتیی گەل بكات.

پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و پێكهێنانی حكوومەتی تازەی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.