پارێزەرێكی ناسراوی هەولێر، بەربژێری ژمارە ١٧ی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە هەولێر و باس لەوە دەكات كە پاش ئەوەی خەڵكی هەولێر متمانەی پێ دەدەن، لە بەغداوە داكۆكیی لە مافەكانی خەڵكی كوردستان دەكەن و شەڕ لەسەر مافە دەستوورییەكان دەكەن.
پارێزەر سەفین یاسین، بەربژێری ژمارە ١٧ی لیستی ٢٧٥ی پارتی لە هەولێر، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌لێ : له‌سه‌ر لیستی پارتی له‌ سنووری بازنه‌ی هه‌ولێر به‌ربژێرین، ده‌بینه‌ نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له ‌به‌غدا و شه‌ڕ له‌سه‌ر مافه‌ ده‌ستووریه‌كان ده‌كه‌ین. هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت كه‌ ئێمه‌ له ‌په‌رله‌مانیش نه‌بووین، بەڵام خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆمان كردووه‌، به ‌ئه‌ركمان زانیوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین هه‌روه‌ك چۆن ‌رابردوومان دیاره‌، له‌ داهاتووش وه‌ك قەڵغان له ‌به‌غدا شەڕ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مافی خه‌ڵكی كوردستان پێشێل نه‌كرێت.“
سەفین یاسین كە ئێستا سەرۆكی یانەی وەرزشیی هەولێرە، ئەوەشی  خستە ڕوو: ”له‌و رۆژه‌وه‌ی كه‌ بوومه‌ته‌ سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشیی هه‌ولێر، به ‌پشتیوانیی حكوومه‌ت و جەنابی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان، هه‌نگاوی گرنگمان ناوه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی یا‌نه‌كه، چاوەڕوانی ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌رین.“
باسیشی لەوە كرد كە بەشێك لە كارەكانی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ خزمەتكردنی بواری وەرزشی كوردستان بە گشتی و هەولێر بە تایبەت تەرخان دەكات و هەوڵ دەدات لە پەرلەمانی عێراقەوە یاساكانی تایبەت بە وەرزش و گەنجان و پشكی بودجەی گشتیی عێراق لە بواری وەرزش و گەنجان، لە بەرژەوەندیی گەنجانی كوردستان و بواری وەرزشی كوردستان بێت.