عارف روشدی
کەلێنێکی دژواری مێژووی بزوتنەوەی کوردایەتی، سەرهەڵدانی دەستەو تاقمی ملکەچبووانە، هەمیشە هەڵوێستەکانیان زیان بەخشن و دەستەموی ناحەزانن.
نیشتیمانپەروەران و ملکەچبووان، جیاوازن لە هەمو ئاراستەیەکدا، تەنانەت لە دەڕبڕینەکانیاندا، کاتێک حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ بەغدا لەسەر هەر پرسێک بگاتە ئەنجام، (چۆنکە کارێکی هاوسەنگو خەمخورانەیە) بە رێککەوتن ناوزەددەکرێت لە بەر ڕوشنایی ماف و ئەرکدایە، بە پێچەوانەوە، ملکەچبووەکان، چۆنکە لە بنەرەتدا توی خۆبەدەستەوەدان لە دڵ و هۆش و دەرونیاندا ڕواوە، لەهاتو هەرایاندا دەستەواژەی (ڕادەستکردن) بەکاردێنن و دەکرێتە سەردێری قسەوباسو لێدوانەکانیان .
لە فەرهەنگی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و حوکمڕانی گەلی کوردستاندا ( خۆڕادەستکردن ) بونی نییە، چۆنکە خاوەنی پرسێکی رەوایە و دەیان ساڵە خەباتی بۆی کردووە ، ئەگەر لە ساتە وەختێکی نالەباردا وێستگەیەکی ڕاوەستانی لێی هاتبێتە پێش، بە پلانێکی توکمەو خۆسازدانێکی دیبلوماسیانەی پتەترەوە، هەنگاوی چونایەتی بەرەو پێش هەنگاوی ناوە.
ئەوەی لە ڕەوشتی ملکەچبوواندا ڕەنگدەداتەوە، نابێ بە کردەیەکی نامو بزانین، بەبیرهێنانەوەی ئەم پەندەی پێشینانی کوردەواری؛
((هەموشتێک، لەسەر ڕەگەکەی دەبوژێتەوە)).