
نووسینی: مالك سه‌قه‌ر
وه‌رگێڕانی: ئاكۆ عه‌بدوڵڵا
زیاده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵێین ڤلادیمێر مایاكۆڤسكی نه‌ك ته‌نیا له‌ناو یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو، به‌ڵكو له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌یه‌ك له‌گرنگترین و دیارترین شاعیره‌كانی نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی رابردوو دابنرێت. ده‌نگی ئه‌و، كه هه‌رده‌م سه‌ركۆنه‌ی چه‌وساندنه‌وه و كۆیلایه‌تی ده‌كرد، له‌سه‌رتاسه‌ری رووسیای قه‌یسه‌ری ده‌بیسترا. ناوبراو له‌منداڵییه‌وه بیروباوه‌ڕی شۆڕشگێڕی په‌سند كرد و چووه پاڵ بۆ‌لشێڤیكییه‌كان. هه‌موو ژیان و به‌هره و توانای خۆشی خسته‌گه‌ڕ له‌پێناو شۆڕشی سۆشیالیستی و كێشه‌كانی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش و نغرۆبوو له تاریكی و سته‌م. به‌وه‌ش چه‌ندان جار به‌ره‌و كونجی زیندانه‌كان بردرا. تا وه‌ك ئه‌و شۆڕشه‌ی لێهات كه ژیانی خۆی پێبه‌خشی و موژده‌ی سه‌ركه‌وتنیشی بۆدا. به‌ڵام هێنده‌ی پێنه‌چوو، له‌گه‌ڵ گۆڕانی بارودۆخه‌كان، رووبه‌ڕووی كه‌سانی خۆپه‌رست و بیرۆكراتی و خۆهه‌ڵواس بۆوه، بۆیه وه‌ها بێ‌ئومێد بوو، به‌ده‌ستی خۆی كۆتایی به‌ژیانی هێنا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆكوژ شایه‌نی دا‌غ و به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه نییه، به‌ڵام خۆكوشتنی شاعیرێكی گه‌وره‌ی وه‌ك مایاكۆڤسكی شایه‌نی بیرلێكردنه‌وه و به‌دواداچوونه. له‌به‌رچی مایاكۆڤسكی خۆی كوشت؟ ئه‌و تاكه ئه‌دیب و شاعیر نییه خۆی كوشتبێت، پێش ئه‌و و دوای ئه‌و خه‌ڵكانی دیكه هه‌ن بۆ نموونه (هه‌نریش ڤۆن كلیست) ی رۆماننووسی ئه‌ڵمانی له‌ساڵی1881 و (سێرگی یه‌سینین) ی شاعیری رووسی له‌ساڵی 1925 و خاتوو (ڤێرجینیا وۆلف) ی رۆماننووسی ئینگلیزی له‌ساڵی 1940 و (شتێفان تسڤایگ) ی نووسه‌ری نه‌مسایی له‌ساڵی 1942 و (ئارنست هێمینگوای) ی گه‌وره نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی له‌ساڵی 1961 و چه‌ندانی دیكه، خۆیان كوشتووه.
ڤلادیمێر مایاكۆڤسكی ساڵی 1893 له‌گوندی به‌گدادی سه‌ر به‌جۆرجیا هاته دنیا، هه‌ر له‌و گونده‌ش پێگه‌یشت. باوكی پاسه‌وان و سه‌رپه‌رشتیاری جه‌نگه‌ڵه‌كان بوو. د‌ایكیشی زۆر حه‌زی له‌شیعر و نیگار بوو. ئه‌و سه‌رده‌م رۆژانی هاتنه جۆش و هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لوول و ئاژاوه بوو، كه تێیدا ئیمپراتۆریه‌تی رووسی زۆر به‌توندی سته‌می له‌گه‌لانی ژێر ده‌ست ده‌كرد و له به‌رامبه‌ریشدا شۆڕشگێڕان خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردن و رێكخستن و خه‌بات بوون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكی نانبده و به‌خشنده بوو، بۆیه هه‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی پڕ بوو له‌مێوان، ڤلادیمێری بچو‌وكیش له‌و ماڵه‌دا گوێی له‌میوانان راده‌گرت كه هه‌ندێكیان به‌زمانه‌كانی رووسی و ته‌تا‌ری و ئه‌رمه‌نی ده‌دوان. كاتێك ته‌مه‌نیشی گه‌یشته هه‌شت ساڵ، به‌مه‌به‌ستی خوێندن، دایكی بردیه شارۆچكه‌ی كۆتایسی، ئه‌ویش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌وێ هه‌ستی به‌نامۆیی و جیاوازی چینایه‌تی له‌نێوان خۆی و هاوپۆله‌كان و دواتریش هه‌ستی به‌چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی كرد.
ساڵی 1905 ئاشنای نووسراوه ئاشكرا و نهێنییه‌كانی شۆڕشگێڕان بوو، له‌ڕێگه‌ی لودمێلای خوشكی كه له‌مۆسكۆ ده‌یخوێند و له‌وێوه بۆی ده‌هێنا. دواتر به‌شێوه‌ی خۆرسكی و سرووشتی، خۆی بازنه‌ی ماركسی ناو (قوتابخانه‌ی باڵا) دۆزیه‌وه. له‌كۆتایی ئه‌و ساڵه‌ش له‌یه‌كه‌م خۆپیشاندانی سیاسی به‌شداری كرد كه به‌بۆنه‌ی تیرۆركردنی (نیكۆلا باومان) ی بۆ‌لشێڤیكی سازكرا كه ناوبراو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی (سه‌د ره‌شه) كۆنه‌په‌رسته‌كان تیرۆر كرا. بۆ ساڵی دواتر باوكی به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ مرد. به‌وه‌ش بارودۆخی خێزانه‌كه‌یان به‌ته‌واوی گۆڕا، جگه له‌مووچه كه‌مه‌كه‌ی خانه‌نشینی باوك، هیچ سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی بژێوییان نه‌بوو، بۆیه ناچار بوون به‌ره‌و مۆسكۆ بچن. له‌وێدا به‌هه‌ژاری و نه‌داری، رووبه‌ڕووی ژیان بوونه‌وه. ڤلادیمێری سێنزده ساڵه به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌ی له‌برسیه‌تییه‌كی سه‌ختدا كه‌وته سه‌رشان و به‌ناخۆشی ده‌گوزه‌رێنن. له‌كاتی خوێندنی دواناوه‌ندی، چووه ناو باڵی بۆ‌لشێڤیكی حزبی سۆشیالیستی دیموكراتی و زۆر به‌گوڕیش به‌شداری له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی پاگه‌نده‌ی سیاسی له‌نێو كرێكارانی مۆسكۆ كرد. ئه‌وه‌ش بووه هۆی ده‌ستگیركردنی یه‌كه‌م جاری له‌ڕۆژی 29 ی ئازاری 1908 به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وسا ته‌مه‌نی بچووك بوو، بۆیه هه‌ر زوو ئازاد كرا و خرا ژێر چاودێری پۆلیس. دواتر چووه كۆلیژی هونه‌ری پراكتیكی. جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌توندی چاودێری ده‌كرا، كه‌چی چالاك بوو، خرۆشی شۆڕشگێڕی پاڵی پێوه‌نا به‌هه‌موو جۆرێك چاپكراوه نهێنیه‌كان بڵاوبكاته‌وه، بۆیه له‌زستانی ساڵی 1909 جارێكی دیكه گیرا‌وه. ئه‌و جاره‌شیان ته‌مه‌ن بچووكی ده‌بێت به‌هۆی ئازادكردنی خێرای و ته‌نیا چل رۆژ به‌ند كرا. به‌ڵام دوای شه‌ش مانگ كاتێك له‌هاوینی هه‌مان ساڵ به‌شداری له‌ڕفاندنی سێنزده ئافره‌تی به‌ندكراوی سیاسی له‌زیندانی نۆفنسكایا كرد، بۆ جاری سێیه‌م راپێچی زیندان كرا‌وه. ئه‌و جاره‌یان نزیكه‌ی ساڵێك له‌زیندانی ته‌نیایی به‌سه‌ربرد. له‌و ماوه‌یه‌ش شاكاره‌كانی بایرۆن و شكسپیر و پوشكین و لێرمنتۆف و دۆیستۆیڤسكی.. خوێنده‌وه و چامه به‌راییه‌كانی خۆشی هۆنیه‌وه. دواتر فه‌رمانی به‌ندكردنی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی بۆ ده‌ر‌چوو، به‌ڵام له‌لایه‌ك دایكی زۆر پاڕا‌وه و له‌لایه‌كی دیكه‌ش هێشتا ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتبووه هه‌ژده ساڵان بۆیه له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌دایكی و دوو خوشكه‌كه‌ی، ئازادیان كرد.
دوای ده‌رچوونی له‌زیندان بڕیاریدا (هونه‌رێكی سۆشیالیستی بنیاد بنێت)، بۆیه جارێكی دیكه چۆوه قوتابخانه‌ی مۆسكۆ بۆ نیگار. له‌وێدا به‌بۆچوونه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئاینده‌خوازان سه‌رسام بوو كه ئه‌وان بڕیاریاندابوو له‌ڕابردوو هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه و جاڕی له‌ناوبردنی كه‌له‌پور‌ی كلاسیكی و ئازادبوونی شیعریش له‌هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان بده‌ن. هه‌موو ئه‌و شتانه‌شیان به‌نه‌فره‌ت ده‌كرد كه پێوه‌ندییان به‌ڕه‌سه‌نایه‌تی شیعره‌وه هه‌یه. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو ره‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تیشیان جۆرێك له‌نامۆیی تێدا ده‌بینرا، جلی ناوازه‌یان ده‌پۆشی و له‌گفتوگۆ ئه‌ده‌بییه‌كانیشیاندا قسه‌ی سوكیان به‌كارده‌هێنا. مایاكۆڤسكی زۆر له‌گه‌ڵیاندا نه‌مایه‌وه، به‌ره‌و هونه‌ری ریالیزمی چوو، به‌ڵام زۆر به‌توندیش پارێزگاری له‌نوێكردنه‌وه‌ی شیعری داڕێژراو له‌سه‌ر نه‌ریته ره‌سه‌نه‌كانی شیعری رووسی ده‌كرد. له‌چامه به‌ناوبانگه‌كانی به‌ر له‌شۆڕشیش چامه‌ی (په‌ڵه‌یه‌ك له‌پانتۆڵ) هه‌یه، كه له‌ساڵی 1914 دایناوه كه به‌یه‌ك له‌چامه گرنگه‌كانی ده‌ژمێردرێت. سه‌ره‌تا چامه‌كه ناوی (حه‌واری سێنزده‌م) بوو، به‌ڵام چاودێران رازی نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و ناونیشانه، بۆیه ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی گاڵته‌كردن هه‌م به‌چاودێران و هه‌میش به‌كه‌سانی مشه‌خۆر، ناونیشانه‌كه‌ی گۆڕی.
مایاكۆڤسكی له‌و چامه‌یه ناڕه‌زایی له‌دژی رژێمی قه‌یسه‌ری و چه‌وساندنه‌وه ده‌ر‌بڕیوه و گله‌یشی له‌جه‌ماوه‌ری ته‌وه‌زه‌ل و له‌خشته‌براو كردووه. هاوكات كه ئیشقی بۆ خاتوو ماریا دینیسوڤا به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشت، هۆكاره‌كه‌ی بۆ جیاوازی ده‌وڵه‌مه‌ندی و بورجوازیه‌ت ده‌برده‌وه. به‌ڵام ئه‌و له‌و چامه‌یه له‌گرفته تایبه‌تییه‌كان هاته ده‌ره‌وه و بۆ جیهانی گشتی باڵی گرت. هه‌روه‌ك چۆن پێشتر پوشكین له‌گه‌ڵ ئانا پیترۆفناكیرن و بلۆكی شاعیریش له‌گه‌ڵ لۆبۆف مندلییڤ، هه‌مان ئه‌زموونی به‌ئاوات نه‌گه‌یشتنیان بینی. به‌و جۆره مایاكۆڤسكیش له (تایبه‌ته‌وه) به‌ره‌و (گشتی) هه‌نگاوی نا.
كاتێك شۆڕشی ساڵی 1917 له چه‌غماغه‌یدا، مایاكۆڤسكی به‌پێچه‌وانه‌ی زۆر له‌وانه‌ی كه ته‌نیا قسه ده‌كه‌ن، كه‌وته كار و وه‌ك یه‌كه‌م پیشه‌نگ له‌خۆی روانی. له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه‌ش كه‌وته قۆناغێكی دیكه و هه‌موو توانا و به‌هره‌كانی به‌خوڕ هاتن و له‌هه‌موو لا‌یه‌كیش كاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماكانی شۆڕشه‌كه بچه‌سپێت. بۆیه به‌شداری هه‌موو چالاكییه‌كانی حزبی كرد و له‌ناو رێكخراوه‌كانی لاوان و كرێكاران و جوتیارانیش، چامه‌ی جۆشدارانه‌ی ده‌خوێنده‌وه، كه دروشمه‌كانی شۆڕشه‌كه‌یان گرتبووه‌خۆ. ئه‌و دروشمانه‌ی پێشتر شیعری رووسی ئاشنای نه‌ببوو. به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستا به‌ڵكو شانۆنامه و سیناریۆی بۆ كاری سینه‌مایش نووسی و به‌شداری نواندنیشی كرد. كه‌واته ده‌توانین بڵێین له‌هه‌موو ئه‌و بوارانه به‌شداری كرد كه پێوه‌ندییان به‌جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌بوو.
ساڵی 1922 گه‌شی درێژی بۆ وڵاته‌كانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و مه‌كسیك و ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد. له‌ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند : «هاتووم تا سه‌رسامتان بكه‌م، نه‌ك سه‌رسام بم». له‌هه‌موو ئه‌و پایته‌ختانه‌ی رووشی تێكرد، چامه و موحازه‌ره‌ی وه‌های ده‌وته‌وه كه مه‌زنی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر و سۆشالیستی و ئه‌ده‌بی رووسی به‌رجه‌سته بكه‌ن. به‌كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانیش ده‌گه‌یشت بۆ نموونه له‌پاریس به (ئاراگۆن) ی گه‌وره شاعیر گه‌یشت. له‌ڕۆژئاوا دیوه ناشیرنه‌كه‌ی سه‌رمایه‌داری بێزاری كرد و هێنده‌ی دیكه به‌هیواوه له‌وڵاته‌كه‌ی خۆی و خۆشه‌ویستی بۆ سۆشیالیستی ڕوانی. به‌ڵام دواتر به‌هۆی به‌ربه‌ره‌كانی كردنی جۆره‌كانی بیرۆتۆكراتی و هه‌ڵپه‌رستان و خۆهه‌ڵوه‌سێنه‌ران، كه ئه‌وان ورده ورده ده‌ستییان به‌سه‌ر پایه‌كانی حزب و ده‌وڵه‌تدا ده‌گرت، مایاكۆڤسكی له‌حزب و ده‌وڵه‌ت بێ‌ئومێد بوو. ئه‌و كه پێشتر بۆ شۆڕشه‌كه، دژی بۆرجوازیه‌ت و قه‌یسه‌ری تێكۆشابوو، دوای شۆڕش دژی هه‌موو شێوه‌كانی بیرۆكراتی و خۆپه‌رستان كه‌وته خه‌بات. هه‌ندێك له‌ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی لینین، بۆچوونی سه‌ركرده‌ی شۆڕشه‌كه‌یان له‌ئاست كۆمه‌ڵه‌ی ئاینده‌خوازان به‌گشتی و شیعری مایاكۆڤسكی به‌تایبه‌تی، ئیستیغلال كرد بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ری. زیاتر له‌جارێك لینین نائارامی خۆی له‌ئاست شیعری ئاینده‌خوازه‌كان و ئاژاوه و وڕێنه‌كانیان ده‌ربڕی، كه مایاكۆڤسكیشی به‌یه‌كێك له‌وان دانابوو. جارێكیش به‌ئاماده‌بوونی مه‌كسیم گۆرگی، بۆچوونی خۆی له‌ئاست شیعری مایاكۆڤسكی به‌و جۆره ده‌ربڕی (ئه‌و شیعری ئاڵۆز و وشه‌كانی تێكه‌ڵاو و تێگه‌یشتن و ده‌رك كردندیان قوورسه). به‌ڵام گۆرگی هاوڕێی لینین كه ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ته‌كی بوو، به‌و جۆره وه‌ڵامی دا‌وه : «ئه‌و به‌هره‌مه‌نده«. لینین به‌وه‌ڵامه‌كه‌ی گۆرگی سه‌رسام بوو و وتی : «تۆ ده‌ڵێ ئه‌و به‌هره‌مه‌نده؟!» گۆرگی : «به‌ڵێ خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی گه‌شه.». لینین له‌به‌رده‌می خۆیدا بۆڵاندی، دواتر وتی : «ده‌یبینین، ده‌یبینین». هه‌روه‌ها لینین به‌توندی لۆمه‌ی لۆنا تشارسكی كرد كه ئه‌وسا موفه‌وه‌زی گه‌ل بوو بۆ فێركردن، چۆن رێگای دا‌وه پێنج هه‌زار دانه له‌چامه‌ی (سه‌د و په‌نجا ملیۆن) ی مایاكۆڤسكی چاپ بكرێت. بۆی نووسی 1500 دانه به‌س بوو بۆ ئه‌و جۆره قسه بێمانایانه. ئه‌ویش به‌شه‌رمه‌وه وه‌ڵامی لینینی دا‌وه : «ئه‌مه چامه‌یه، زۆر سه‌رسام نیم پێی به‌ڵام بریوسفی شاعیر به‌به‌رزی وه‌سفی كرد و پێشنیاری كرد بیست هه‌زار دانه‌ی چاپ بكرێ». پێویسته له‌بیریشمان نه‌چێت، ئه‌و چامه‌یه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا كاتێك شاعیر خوێندیه‌وه به‌تایبه‌تیش لای كرێكاران. ئه‌مانه له‌لایه‌ك و لینینیش كه له‌شیعری كلاسیكی راهاتبوو له‌لایه‌كی دیكه. به‌ڵام مایاكۆڤسكی گله‌یی لێناكات و قینیشی لێهه‌ڵناگرێ به‌هۆی هه‌ڵوێستی ئه‌و له‌شیعره‌كانی. كه له‌ساڵی 1924 لینین كۆچی دوایی كرد، مایاكۆڤسكی چامه داستانه‌كه‌ی (ڤلادیمێر ئیلتش لینین) ی نووسی، كه به‌لای ره‌خنه‌گران یه‌كێكه له‌شاكاره‌كانی، گه‌وره‌یی خۆشی له‌و كاره‌یدا به‌وه به‌دیار خست، سه‌رسامی خۆی به‌گه‌وره‌یی كه‌سایه‌تی لینین ده‌ربڕی.
مایاكۆڤسكی كه به‌هه‌موو جۆرێك خه‌باتی له‌پێناو شۆڕش ده‌كرد، كاتێك بینی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌رپرسانی ناو حزب و ده‌وڵه‌ت گه‌مارۆیان دا‌وه و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ری، زۆر دڵگران بوو و ئازاری كێشا. له‌و بارودۆخه‌دا شانۆنامه ناوداره‌كان و ئه‌و چامانه‌ی نووسی كه تێیدا ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی ریسوا كرد، له‌وانه چامه به‌ناوبانگه‌كانی (شێتی كۆبوونه‌وه‌كان) و (ئابڕۆچوونی كاغه‌زه‌كان). بیرۆكراتییه‌كانیش له‌لای خۆیانه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك گاڵته‌یان پێی ده‌كرد. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو هێرشێكی نوێ، جه‌ماوه‌ری مایاكۆڤسكی له‌زیادی ده‌دا، چونكه له‌كاره‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ی، دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌بردن له‌ناو حزب و ده‌وڵه‌ت ده‌بینرا و به‌جۆرێك له‌جۆره‌كانیش هانی هۆشیاربوونه‌وه‌ی كرێكار و جوتیارانی داده. كاتێكیش بۆی ده‌ر‌كه‌وت هه‌موو لایه‌كی لێگراوه، هه‌وڵیدا بۆ پاریس رابكات، به‌ڵام دوای چه‌ندان جار رێگای ده‌رچوونی لێده‌گرن. كاتێك (تانیا) ی خۆشه‌ویستی به‌و رێگرتنه ده‌زانێت، شوو به‌كه‌سێكی دیكه ده‌كات. ئه‌و هه‌واڵه‌ش هێنده‌ی دیكه مایاكۆڤسكی بێ‌ئومێد كرد و ئازاریدا. دواتر زیاتر چاودێری كرا، هه‌روه‌ك له‌دوا نامه‌ی كه وه‌ك وه‌سیه‌تنامه وایه، ئاماژه به‌وه ده‌دات، هیچ رێگایه‌ك له‌پێشی نه‌ماوه، بۆیه له‌ڕۆژی 14 ی نیسانی ساڵی 1930 خۆی كوشت. ئه‌و هه‌واڵه‌ش سه‌رتاسه‌ری یه‌كێتی سۆڤیه‌تیه هه‌ژاند، هه‌روه‌ك چۆن هه‌واڵی كوژرانی پوشكین و لێرمنتۆف، هه‌مووانی سه‌رسام كرد. به‌تایبه‌تی (لونا تشارسكی) كه دانی نا به‌كه‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر به‌و هاوڕێ شاعیره‌ی و له‌وتاری به‌خاكسپاردنیشی به‌جوانی پێی هه‌ڵگوت و وتی : « مایاكۆڤسكی به‌ناوی ملیۆنه‌ها و بۆ ملیۆنه‌هاش قسه‌ی ده‌كرد». له‌وتاری یادی ساڵوه‌گه‌ڕی مردنیشیدا وتی : «كه‌سمان له‌ماركس نه‌گه‌یشتووین كه وتی شاعیران پێویستییان به‌سۆزی زیاتره. كه‌سیشمان له‌وه نه‌گه‌یشتین مایاكۆڤسكی پێویستی به‌سۆزی زیاتر بوو. پێویستی به‌وشه‌یه‌كی خۆش. گه‌رم. له‌دڵ هه‌ڵقوڵاو بوو. به‌ڵام په‌شیمانی چ سوودی هه‌یه؟».