دیكۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشلۆنە لەبارەی نیكۆ ویلیامزەوە رایگەیاند: ئێمە هیچ كاتێك بە دوای نیكۆ ویلیامزەوە نەبووین، بەڵكو بریكارەكەی ئەو یاریزانە خۆی لە ئێمە نزیك كردووەتەوە، جیا لەمەش نیكۆ ویلیامز ئەو پرۆفایلە نەبوو كە لە ئاست رەزامەندیی ئێمە و هانزی فلیك بیت، ئەمە وەڵامێك بوو بۆ ئەوانەی كە دەڵێن ئەو یاریزانە ئامادەنەبوو درێسی یانەی بەرشلۆنە بپۆشێت.