باڵوێزخانهى بهریتانیا له بهغدا، پێشوازی لە ڕێککەوتنە مێژووییەکەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عیراقی فیدراڵ دهكات بۆ دووبارە کردنەوەی بۆڕی نەوتی عیراق-تورکیا.
باڵوێزخانهكه له ڕاگهیاندراوێكدا دووپاتی دهكاتهوه: “ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێگی گرنگە بۆ وەبەرهێنانی بە هیزتر و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هەموو خەڵکی عێراق”.
دوێنێ لەبارەی ڕێككەوتنی نەوتی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی بەرهەمێنەری نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، بەم هەنگاوە، دووبارە کێڵگە نەوتییەكانی کوردستان بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە.