لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وەزیری وزەی وڵاتەکە ئاشكرای دەکات، واشنتن خوازیاره بەرهەمهێنان لە نهوت و غازی كوردستان زیاتر بکات.
کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای دەکات، ئەجێندای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەوەیە کە تێچووەکان کەم بکاتەوە وزەی زیاتر و بارودۆخی هەمووان باشتر بکات، ئەو كاتەیش کە مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا بوو توانیم چاوم پێی بکەوێت، هەرێمی کوردستان یەدەگێکی زۆری هەیە و کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەوێن بۆیە پێمان خۆشە بەرهەمهێنان لە نهوت و غازی كوردستان زیاتر بکەین، چونکە ئەمریکا دهیهوێت بەرهەمهێنانی وزە لە جیهاندا زیاد بکات.
ناوبراو ئاماژە بە تواناکانی ئەمریکا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت و گازی سروشتییە لە جیهاندا، بەڵام جێگەی دڵخۆشییە لەگەڵ وڵاتانی دیکە هاوکار بن بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و غازی زیاتر.