
سه‌لام عه‌بدوڵڵا
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م عێراقه‌ی ئه‌مڕۆ، به پێكه‌وه‌لكانێكی زۆره‌ملێ و له‌سه‌ر كاغه‌ز و به بڕیارێكی ده‌ره‌وه‌ی خودی خه‌ڵكانی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه، فره‌نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب، ئایینی جیاجیا، كولتووری جیاواز، خواست و هیوای دوور له‌یه‌ك، دامه‌زرا و به بڕیاری وڵاتێكی زلهێزی ئه‌و سه‌رده‌مه، ئه‌م عێراقه شل و بل و ناسه‌قامگیر و ناته‌بایه‌ی هێنایه به‌رهه‌م، كه تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت، نه‌یتوانی ببێته وڵاتێكی دیموكراتی، شارستانی و هاووڵاتیبوونی تێدا ببێته بنه‌ما و مرۆڤی تێدا ئاسووده و دڵنیابێت.
ئه‌م ڕاستییه حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ش، به گۆڕینی ده‌موچاو، جۆری حوكمڕانی و سیسته‌می جۆراوجۆری سیاسی له پشێوی و ناسه‌قامگیری و پێشێلكردنی مافی هاووڵاتی و شه‌ڕ و ئاژاوه و پێكدادانی زیاتر، هیچی لێ نه‌هاته ئاراوه، بۆیه دوای (104) ساڵ وه‌ك ده‌بینرێت، ئه‌م وڵاته نه‌بووه ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی و نه‌توانرا سیسته‌مێكی دیموكراتی و مرۆڤانه بنیات بنێن، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ململانێ و شه‌ڕ و پێكدادان، ده‌ستی پێكرد و ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی حكوومه‌ته جیاجیاكانیش به جیاوازیی ڕووكه‌ش و حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانه‌وه له بنه‌ڕه‌تدا یه‌ك سیاسه‌تیان، به‌تایبه‌تی به‌رانبه‌ر گه‌لی كوردمان، په‌یڕه‌و ده‌كرد، ئه‌ویش نكۆڵی كردن بوو له مافه‌كانی و هه‌موو داوایه‌كیشیان، به ئاگر و ئاسن وه‌ڵام ده‌دایه‌وه، ئه‌گه‌رچی دوای ڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆریی سه‌دام شنه‌بای هیوایه‌ك بۆ بنیاتنانی سیسته‌مێكی جیاواز كه كوردیش بتوانێ به ئاسووده‌یی تێیدا بحه‌وێته‌وه و به مافه‌كانی بگات، به‌ڵام ئه‌و هیوایه‌ش هه‌ر زوو له‌گۆڕ نرا، بۆیه ئیدی گه‌له‌كه‌مان گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ده‌بێ په‌نا بۆ بڕیاری گه‌ل ببرێ و بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووس و داهاتوومان بدرێ.
بۆیه لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌كۆی حزب و نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنرا و له كۆبوونه‌وه‌ی حوزه‌یرانی ساڵی2017 بڕیاری دا كه له (25ی سێپته‌مبه‌ری 2017) ڕیفراندۆم بكرێ و له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان به (به‌ڵێ) یان (نه‌خێر) وه‌ڵامی پرسی سه‌ربه‌خۆیی بده‌نه‌وه.
له پرۆسه‌یه‌كی ته‌واو دیموكراتیدا و به چاودێری چاودێرانی ده‌ره‌وه و ناوخۆ و به به‌شداری (70%)ی خه‌ڵكی كوردستان به جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌شه‌وه (7، 92%)ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگی دا.
جا ئه‌نجام هه‌ر چۆنێك بووبێت و به‌ر‌ژه‌وه‌ندیی وڵاتان و نه‌یاران به‌ربه‌ستی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه بووبێت، گه‌له‌كه‌مان سه‌لماندی كه چاره‌ی ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ی سه‌دان ساڵه‌ی ئه‌م گه‌له هه‌ر به سه‌ربه‌خۆیی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ڕیفراندۆم ڕۆژێكی پڕشنگداره، هه‌ر به دره‌وشاوه‌یی له مێژووی پڕ له له‌قوربانیی گه‌له‌كه‌ماندا ده‌مێنێته‌وه.