وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی ناردنی داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان بۆ دارایی عێراق، بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/9/2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “ئەمڕۆ، داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووزی ساڵی 2025 كە بڕەكەی 120 ملیار دینارە، بە شێوەی كاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.”