عه‌تا مه‌لا تاهیر به‌حركه‌یی
ئه‌مه‌ی خواره‌وه چیڕۆكێكی ڕاسته‌قینه‌یه كه وامان لێده‌كات له دادپه‌روه‌ری و دڵسۆزی له داموده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان ڕابمێنین و هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین .
چیڕۆكه‌كه له گله‌ییه‌كی بچووكه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
قوتابییه‌كی كچ هه‌ست ده‌كات نمره‌ی له‌بابه‌تی زمانی ئینگلیزی كه‌مه و مافی خۆی پێنه‌دراوه ، له‌گه‌ڵ هاوڕێ كچه‌كه‌ی ده‌چێته لای به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه و به‌ڕێوه‌به‌ریش بانگی مامۆستای بابه‌ت ده‌كات و ئه‌ویش دان به‌هه‌ڵه‌كه‌ی داده‌نێ و نمره‌كه‌ی بۆ چاكده‌كاته‌وه و له (89) ده‌بێته (95) ، پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه فه‌رمان به مامۆستای سیسته‌م ده‌كات – كه له‌هه‌مانكاتدا یاریده‌ده‌ری كارگێڕی بۆ كاروباری قوتابییانه – كه ئه‌ویش ئه‌و نمره‌یه له سیستمی قوتابخانه چاك بكات و ئه‌و (6) نمره‌یه‌ی وه‌رزی دووه‌می پۆلی نۆ بنه‌ڕه‌تییه بۆ ئه‌م قوتابییه چاك بكات كه له كۆنمره‌ی كۆتایی ده‌كاته ته‌نها نمره‌یه‌ك چه‌ند پۆینتێك . به‌ڵام تۆپه‌ڵه به‌فره‌كه گلۆر ده‌بێته‌وه و گه‌وره ده‌بێت.
مامۆستایه‌كی تری هه‌مان بابه‌ت ده‌چێته كارگێڕی قوتابخانه و ده‌ڵێت نمره‌ی زۆربه‌ی قوتابییان هه‌ڵه‌یه و كات له‌به‌رژه‌وه‌ندی دانییه و سیستەم له وه‌زاره‌ته‌وه قفڵده‌درێت و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده له‌م بابه‌ته ئاگادار ده‌كاته‌وه، ده‌ره‌نجام لیژنه له‌دوای لیژنه و له‌كۆتایی سزای گه‌ف بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر و مامۆستای بابه‌ت و مامۆستای سیسته‌م دەردەچێت.
ئه‌وه‌ی له سزاكه به‌ئازارتر بوو نووسراوه مامۆستای سیسته‌م پۆستی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كارهێناوه و نمره‌ی كچی خۆی ده‌ستكاری كردووه ، ئه‌مه له‌كاتێكدا ته‌نیا ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ كردووه، ئایا ده‌كرێ دۆسیه‌یەكی وا گه‌وره بۆ نمره‌یه‌ك و نیو بكرێته‌وه كه (لا يُسمِنُ ولا يُغني مِن جوع) ؟
ئینجا هه‌ربه‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون و نووسیویانه (وشه‌ی نه‌شیاوی به‌كارهێناوه به‌رامبه‌ر قوتابییان) ، نه داوایه‌ك له‌لایه‌ن قوتابییان هه‌یه ونه‌هیچ قوتابییه‌ك شكاتی كردووه و نه وته‌ی هیچ قوتابییه‌كیش وه‌رگیراوه ، مه‌گه‌ر ئه‌م وته‌یه هی كه‌سانێك بێت كه قوتابی نین وڕقیان له‌پێش ڕاستییه‌وه‌یه.
ده‌ره‌نجام: كاغه‌زێك كه چه‌ندین واژووی له‌سه‌ره و دایكێكی ماندوو سه‌ره‌ڕای دڵسۆزی سزا ده‌درێت و پرسیارێكی بێ وه‌ڵام له ئاوه‌ز و زهنیدا ده‌خولێته‌وه .ئایا چ تۆمه‌تێكم ئه‌نجامداوه؟ ئه‌مه چیرۆكی خه‌یاڵی نییه وئه‌مه ڕاستییه‌كه كاتێك ته‌رازووی دادپه‌روه‌ری لارده‌بێت وكه‌سی دڵسۆزسزا ده‌درێت . ئێستا كێ به‌رگری له‌دادپه‌روه‌ری و مافی مامۆستایان ده‌كات ؟ ئایا ده‌كرێ لێژنه‌كانی په‌روه‌رده قسه‌ی كه‌سی قینله‌دڵ بكه‌نه پێوه‌ر بۆ سزادان به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك وداوایه‌ك ؟
تێبینی/ من چیڕۆكنووس نیم و بنه‌ماكانی چیڕۆكی ئه‌ده‌بیش شاره‌زا نیم ، ته‌نیا ویستم ئه‌م په‌یامه به‌چه‌ند وشه‌یه‌كی جوان بگه‌یه‌نم و داوای لێبووردنیش له خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌كه‌م كه ناوم ناوه چیڕۆك.